دەوڵەتی تورک هەموو جۆرە چالاکییەکی بۆ ماوەى ٣٠ رۆژ لە رحا قەدەغە کرد

پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە رحا رایگەیاند، لە ناوەندی پارێزگای رحا و شار و شارۆچەکانی پارێزگاکە، بۆ ماوەى ٣٠ رۆژ هەموو جۆرە چالاکی و کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییەک قەدەغەیە.

پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە راگەیاندراوەکەیدا بۆ ئەو قەدەغەکارییە ئەوەى خستووەتەڕوو، قەدەغەکارییەکەى دەوڵەتەکەى لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ تاوەکو ٢٥ی شوبات لە شاری رحا، کە ناوەندی پارێزگای رحایە و هەروەها لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگاکەدا پەیڕەو دەکرێت.

بەپێی ئەو راگەیاندراوە، هەموو جۆرە چالاکییەکی مەدەنی، کۆبوونەوە، گردبوونەوە، رێپێوان، خۆپیشاندان، ستاند دانان، چادر هەڵدان، کۆنفرانسی رۆژنامەنووسی، کۆڕ، سیمینار و.... هتد لە رێکخراوەکان وهاووڵاتیان قەدەغە دەکرێت.

ئەو جۆرە قەدەغەکارییە لە هەموو پارێزگاکانی باکووری کوردستان بووەتە پیشەى سەرەکی دەوڵەتی تورک و چەندین ساڵ خەڵک لە مافە مەدەنی و سیاسی و نەتەوەی و کۆمەڵایەتییەکانیان بێبەش دەکات.

ژ.ت