دەوڵەتی تورک هێرشێکی داگیرکاریی نوێی دەستپێکرد و شەڕێکی قورس لە ئارادایە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ هێرشێکی داگیرکەریی نوێی کردە سەر ناوچەکانی شاخی جودی و ناوچەکانی ئێف ئێم-ی زاپ و شاخی هەکاریی مەتینا و شەڕێکی قورس لە ناوچانە دەستیپێکردووە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوێنێ هێرشێکی داگیرکەریی نوێی کردە سەر ناوچەکانی شاخی جودی و ناوچەکانی ئێف ئێم-ی زاپ و شاخی  هەکاریی مەتینا و شەڕێکی قورس لە ناوچانە دەستیپێکردووە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی گەریلا، سوپای تورک دوێنێ بە فڕۆکە و هەلیکۆپتەر ناوچەکانی شاخی جودی و ناوچەکانی ئێف ئێم-ی سەر بە شاخی زاپ و شاخی هەکاریی مەتینای بۆردومان کرد و پاشان لە ئاسمان و زەوییەوە هێرشێکی داگیرکارانەی دەستپێکرد.

لە شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم و شاخی هەکاری لە نێوان گەریلاکان و داگیرکەراندا شەڕێکی قورس لە ئارادایە.

ژ.ت