دەوڵەتی تورک لە ١٥ ناوچەی شڕنەخ قەدەغەی راگەیاند
دەوڵەتی تورک لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان بۆ ماوەی ١٥ڕۆژ قەدەغەی ڕاگەیاند.
دەوڵەتی تورک لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان بۆ ماوەی ١٥ڕۆژ قەدەغەی ڕاگەیاند.
چیای جوودی و زۆر هەرێمی فەڕاشین و بەستا وەک هەرێمی ئاسایشی تایبەت راگەیەندران و لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە نۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغەکران.
پارێزگاری شڕنەخ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و لە ڕاگەیەنراوەکەدا زۆر هەرێمی سنووری ناوچەکانی جزیر، سلۆپی، قلەبان و ئەلکێی شڕناخ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ وەک هەرێمی ئاسایشی تایبەت قەدەغەکران.
پارێزگاری شڕنەخ رایگەیاند، هەرێمەکانی چیای جوودی، بەستا، کوڕەشین، چیای گابار و تەنین سەر بە ناوچەکانی جزیر، سلۆپی قلەبان و ئەلکێ لە نێوان ١٥ شوبات هەتا یەکی ئازار وەک هەرێمی ئاسایشی تایبەت ڕاگێندراون.
ف.ق