دەوڵەتی تورک لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە وان ژنێکی دەستگیرکرد

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە وان لەسەر ناڕەزایەتی و داوای داواکاری گشتی هەڵیکوتایە سەر ماڵی پەریخان قارەمان، کە بە بڕیاری مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرابوو و سەرلەنوێ دەستگیریان کردەوە.

پەریخان قارەمان لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا لە وان لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرابوو. لە ٢٥ی کانوونی دووەم رەوانەی دادگا کرابوو و دادگا بڕیاریدابوو بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێری دادگادا ئازاد بکرێت.

تەنها لە دوای ٤ رۆژ لە بڕیارەکەى دادگا، دووبارە هێزە ئەمنییەکان لەسەر ناڕەزایەتی و داوای داواکاری گشتی، هەڵیانکوتایەوە سەر ماڵەکەى و دەستگیریان کردەوە.

ژ.ت