دەوڵەتی تورک لە زاخۆ دزی لە ماڵان دەکات
دەوڵەتی داگیرککەری تورک، لە عەفرین چی دزی و تاڵانی کرد، هەمان کردەوە لە باشوری کوردستانیش دەکات. دیمەنی ئەو ماڵانەی کە دەوڵەتی تورک دزی لێکردوون، بڵاوکرانەوە.
دەوڵەتی داگیرککەری تورک، لە عەفرین چی دزی و تاڵانی کرد، هەمان کردەوە لە باشوری کوردستانیش دەکات. دیمەنی ئەو ماڵانەی کە دەوڵەتی تورک دزی لێکردوون، بڵاوکرانەوە.
بەشێک لە هاوڵاتیانى سنوورى گوندی رویسی لە شارەدێی باتیفای سەر بە شارۆچکەی زاخۆ، پاش گەڕانەوەیان بۆ گوندەکەیان لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، کە ماوەى ساڵێک بووە چۆڵیان کردووە، دەبینن سوپاى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک، ماڵى گوندنشینانیان تاڵان کردووە.
پاش ئەوەى چەند هاوڵاتیەکی گوندی رویسی لە شارەدێی باتیفای سەر بە شارۆچکە زاخۆ، سەردانی گوندەکەى خۆیان دەکەن، کە ماوەی ساڵێکە بەهۆی بوردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چوڵکراوە و پێشتر نەیاندەتوانى سەردانی ناوچەکەى خۆیان بکەن، بەڵام لە امنگی ئازاری ئەمساڵدا بەشێوەی نهێنیی چەند هاوڵاتیەک سەردانی گوندەکەی خۆیان کردووە و گرتە ڤیدیۆیەکیان تۆمارکردووە، کە کە تێیدا دیارە بەشێک لە کەلوپەلی ناو ماڵەکانیان لەلایەن سوپای داگیرکەرى تورکەوە تێکدراوە و هەروەها، بەشێکى زۆریشیان دزراوە.
گوندی رویسی نزیکەی ۲٠ ماڵە بەهۆی بەردەوامی بۆردومانی فرۆکە جەنگیەکانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکەوە بۆ سەر ناوچەکە ماوەی ساڵێکە چۆڵکراوە.
ف.ق