دەوڵەتی تورک ئاگری بەردایە جودی

لەشکری تورک ئاگری بەردایە گوندی دێرەسۆر لە چیای جودی و شیوی عیسا ئاغا لە جزیر.

لە گوندی دێرەسۆری گرێدراوی شارۆچکەی بەسپین لە سلۆپی لە شەرناخ کە دەکەوێتە لێژاییەکانی چیای جودی، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر کەوتەوە. ئەوە ڕاگەیاندرا، سەربازانی ناوچەکە تەقەیان کردووە و بەهۆیەوە ئاگر کەوتۆتەوە.

تا ئێستا هیچ هەنگاوێک نەنراوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە و ئاگرەکە تادێت پەرە دەسێنێت.

لە هەمان کاتدا، لە شیوی عیسا ئاغا لە جزیر ئاگر کەوتەوە. ئەوە ڕاگەیاندرا، لە گۆڕەپانی پەروەردەیی فەرماندەیی جەندرمە و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی جزیرەوە تەقەکراوە. پاش ماوەیەک ئاگر لە دەوروبەری گوندەکە بڵاوەی کردووە. هێشتاش ئاگرەکە بەردەوامە و بەرەو گوندەکە دەچێت، کەچی هیچ هەنگاوێک بۆ کوژاندنەوەی نەگیراوەتەبەر.