دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بنکەکانی لە باشور زیاد دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری پەدەکە بنکەی نوێ لە باشووری کوردستان دروست دەکات.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری پەدەکە بنکەی نوێ لە باشووری کوردستان دروست دەکات.
ماڵپەڕی هەواڵی بەغدا ئەلیوم ڕایگەیاندووە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بنکەی نوێ له باشووری کوردستان دروست دەکات. هەروەها ئاشکرا کە دەوڵەتی تورک بنکەی نوێی لە هەرێمی مەحمودیێ لەسەر سنووری زاخۆ و باتوفا و سنووری ڕۆژئاوای کوردستان دروست کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، چەند ڕۆژ لەمەوبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەرێمی باڵەکایەتی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بنکەی نوێ دروستدەکات.
زیاتر لە ٨٥ بنکەی سەربازی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەهەرێمی کوردستان هەیە کە زۆربەیان لە ژێر دەسەڵاتی پەدەکە دایە.