دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێزی سەربازی رەوانەی باشووری کوردستان دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دەروازەی سنووری دەشتانەی جۆلەمێرگەوە هێزی سەربازی رەوانەی باشووری کوردستان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دەروازەی سنووری دەشتانەی جۆلەمێرگەوە هێزی سەربازی رەوانەی باشووری کوردستان کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە چوارچێوەی پلانەکانی داگیرکەری نوێ جموجۆڵی سیاسی و دیپلۆماسیەکانی درێژە پێدەدات، لە رووی سەربازیشەوە بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی.
لە گۆڕەپانەکانی گەریلا هەم سەربازانی تورک و هەمیش هێزەکانی پەدەکە لە ژێرناوی پاسەوانی سنووری عێراق، جێگیر دەبن. دەوڵەتی تورک ئێوارەی دوێنێ لە رێگەی دەروازەی سنووری دەشتانێ لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ هێزێکی سەربازیرەوانەی باشووری کوردستان کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو هێزەی رەوانەی ناوچەکە کراوە لە دەوروبەری گوندی بارۆخ لە ناحیەی کانی ماسی دهۆک جێگیرکراوە.
راگەیەندرا کە جموجۆڵی سەربازی لە هەرێمەکە بەردەوامە.
هـ . ب