دیمەنی چالاکییەک لە خواکورک بڵاوکرایەوە
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی سابۆتاژی بڵاوکردەوە، کە لە ھەرێمی خواکورک دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدراوە.
گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی سابۆتاژی بڵاوکردەوە، کە لە ھەرێمی خواکورک دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدراوە.
پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردبووەوە:
"لە هەرێمی خواکورک؛
'٩ی ئاب لە گۆڕەپانی شەهید قەهرەمان لە بەرامبەر داگیرکەران کە لە ئۆپراسیۆندابوون و دەیانویست بچنە ناو سەنگەرەکان دوو جار بە سابۆتاژ چالاکی کرا و دوو داگیرکەر برینداربوون. کاتژمێر ١٦:٠٠ لە دژی داگیرکەران جارێکی دیکە بە سابۆتاژ چالاکی کرا و داگیرکەرێک سزادران. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا داگیرکەران کە گورزییان بەرکەوتبوو بە شێوەیەکی بێ ئەنجام لە ئۆپراسیۆنەکە کشابوونەوە.
ئەو چالاکیە لە لایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا و تیایدا داگیرکەرێک سزادرا و دوو داگیرکەریش برینداربوون. چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی فەرماندەی نەمرمان عەگید گارزان ئەنجامدرا، کە لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانی وەک فەرماندەی ئەیالەتی خواکورک لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠دا شەهیدببوو".