بە دیمەن

دیمەنی خستنەخوارەوەی بەیرەقدارەکە لە تشرین، بڵاوکرایەوە

قەسەدە دیمەنی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بەیرەقدارەی جۆری (TB2) بڵاوکردەوە، کە دوێنێ لە هەرێمی بەنداوی تشرین خرایە خوارەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) دوێنێ لە هەرێمی بەنداوی تشرین فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بەیرەقدارەی جۆری (TB2)ـی خستەخوارەوە. 

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە، دیمەنی خستنەخوارەوەی بەیرەقدارەکەی بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند لەماوەی ئەم مانگەدا ئەمە پێنجەمین فرۆکەیە کە لە هەرێمەکەدا خراوەتە خوارەوە.