فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ٦٤ جار هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ٦٤ جار هەرێمەکانی گارێ، زاپ، مەتینا، خاکورک و قەندیلیان بۆردومان کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ٦٤ جار هەرێمەکانی گارێ، زاپ، مەتینا، خاکورک و قەندیلیان بۆردومان کرد.
ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل بەم شێوەیەیە:
ناوچەی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای هەرێمی زاپ
١٩ی مارس لە کاتژمێر ٩:٥٠ بۆ ١٠:٤٥ لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامیدی بە چەکی قورس داگیرکەرانی تورک کرانە ئامانج.
هەرێمی خاکوراک:
لە ١٩ی مارس کاتژمێر ١٧:٢٠ لە شاخی شەهید کاموران بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. ئەم ئۆپەراسیۆنە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدراوە.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک کە بە تەقەمەنی قەدەغەکراو ئەنجام دراوە:
لە ١٩ی ئازاردا پێگە و سەنگەرەکانمان لە هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیە، لە هەرێمی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاپ، ٤ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بوردومان کران.
هێرشەکانی تری سوپای داگیرکەری تورک:
لە ١٦ تا ٢٣ی ئادار، لە دەرەشە، دەشتی کافیا، زەنگل، بیرە، گۆزێ، شیە، چەمرۆبۆتکی لە هەرێمی گارێ ١٠ جاران بوردوومان کرا، شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم، شاخی بەهار، هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاپ ٢٠ جاران بوردومان کرا، هەرێمی بەرخۆدانی شەهید ئیبراهیم لە دەڤەری زاپ ٥ جار، هەرێمی سەر مەتینا، شێلازە، بێشیلی و بازێ لە هەرێمی مەتینا ١٥ جار، مەیدانی کۆلیت، لۆلان، سنینێ، شەهید شەریف لە هەرێمی خاکورک ٨ جار، هەرێمی کۆرتەک، هەرێمی ساڵح و بێپاڵە لە قەندیل ٦ جار، بە گشتی ٦٤ جاران لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.
لە ڕۆژانی ١٤ و ١٧ی ئاداردا هەرێمەکانی چەرچەل، شێلازە، و یەکمالێ سەر بە هەرێمی مەتینا و ناوچەی لۆلان لە هەرێمی خاکوڕک لەلایەن هەلیکۆپتەرە جەنگیەکانەوە بۆردومان کران.