فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک بۆردوومانی بناری قەندیلی کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی گوندی بێپاڵانی بناری قەندیل کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی گوندی بێپاڵانی بناری قەندیل کرد.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، دوا نێوەڕۆی ئەمڕۆ، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بۆردوومانی گوندی بێپڵانی کردووە.
بەپێی سەرچاوەکە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا زیانێکی زۆر بەر سروشتی ناوچەکە کەوتووە. ئاماژەش بەوەکراوە تاوەکو ئێستا فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورک بە ئاسمانی هەرێمەکەدا دەسوڕێتەوە.