لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسەکەمان (ANF) ، شیار شەڤگەر، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -یهرهکه سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، بە پێشەنگایەتی ژنان و بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ڕۆژهەڵات و ئێران تێکۆشان دەستیپێکردووە، گەل لەو پەڕی توڕەییدایە بەرامبەر بە دەسەڵات و چیتر سیاسەتەکانی قبوڵ ناکات، گەل زانا بووە و پێشکەوتووە و دەبێت دەسهڵات ئەوە بزانێت و ئەگەر گۆڕانکاری لە یاساکانیدا نەکات، گەل گۆڕانکاری دروست دەکات، گەل شۆڕش دەکات و لە پێناوەشدا قوربانی دەبەخشێت.
باسی لەوەشکرد: پێویستە گەل بێ ڕاوەستان درێژە بە تێکۆشانی خۆیان بدەن، دەسەڵات بە لەسێدارەدان دەیەوێت گەل چاوترسێن بکات، بۆیە دەبێت گەل هەموو لەسێدارەدان و شەهیدبوونی خۆپیشاندەران بکاتە هۆکار و پاڵنەرێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان.
هەر لەو ڕووەوە فەرماندەی یەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی ٥٠٠ کەس شەهید بوون، هەربۆیە نابێت چیتر هەنگاو بۆ دواوە بنرێت، ئازادی بە بێ قوربانیدان دەستەبەرنابێت، هەروەها ئەرکی گەنجانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانه خۆیان رێکبخەن و بە گوێرەی پاراستنی کۆمەڵگا خۆیان پەروەردە بکەن و پارێزگاری لە خۆیان و گەل بکەن، بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا گوڕ بە تێکۆشان بدەن، چونکە گەل دیواری ترسی ڕووخاندووە و ئازادی نزیک بووەتەوە.
شیار شەڤگەر ئەوەشی خستەڕوو، وەک گەریلاکانی یەرەکە لە چیاکانی کوردستان لە پێناو پاراستنی گەل خۆیان ڕێکدەخەن، لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر بەو ئاراستەیەدا هەنگاو دەنێن، لەگەڵ گەلدان و پاڵپشت و پشتیوانیانن و سڵاوی لە خۆپیشاندەران کرد و یادی گیانبەختکردووانیشی بەرز ڕاگرت.
لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری ئێران بۆ سەر گەریلاکانی ڕۆژهەڵات، شیار شەڤگەر وتی: لە ساڵی ٢٠٢٢ دا دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گۆڕەپانەکانی هێزەکانمان بەتایبەتی لە چیایی ئاسۆس، دەوڵەتی تورکی فاشیست بە تەنیا ئەو هێرشانەی ئەنجام نەداوە، بەڵکوو بە هاوکاری هەندێک کورد و دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان لە هەرێمەکە ئەو هێرشانەی ئەنجامداو، چونکە ئەگەر مرۆڤێک لە کوردستان لە سەر بنەمای هزر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ بجوڵێتەوە، تێکۆشان بکات و ببێتە گەریلا دوژمن بۆ لەناوبردنی بە هەموو جۆرێک هێرشی دەکاتەسەر.
ف.ق