فەرماندەیەکی زەحمەتکێش و فیدایی

فەرماندەی هەپەگە سەرحەد تۆڵهەڵدان بە لێبوردەیی و خاکیبونەکەی، بوێری و فیدایبوونەکەی ناسراوە. وەک شەڕڤانێکی ڕاستی، تا دوایین هەناسەی بۆ ژیانێکی ئازاد تێکۆشا.

شۆڕشگێڕان و جەنگاوەرانی ئاپۆیی بەبێ سرەوتن بەردەوامن لە ڕێپێوانی ئازادی بۆ ژیانێکی ئازاد. بێگومان قوربانیدان و نرخی ئازادیش زۆر قورسە. نیهاد ئەسەد یەکێک لە بەشداربووانی ڕێپێوانی ئازادیە، کە لە ساڵی ۱۹۹۱ لە شاری عامودێ لە ڕۆژئاوا لەدایکبووە. ئەو لە خێزانێکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو، کە فیداکاری و قوربانیدان و نرخێکی زۆری دا. لە ساڵی ۲۰۱۳ ڕووی لە چیاکانی کوردستان کرد. یەکێک لە هۆکارەکانی بەشداریکردنی نیهاد ئەسەد بۆ نێو ڕیزەکانی بزووتنەوەی ئازادی، شۆڕشی ڕۆژئاوا بوو، هۆکارێکی دیکەش بەشداریکردنی خوشکەکەی بوو لە نێو ڕیزەکانی گەریلادا.

نیهاد ئەسەد دوای ئەوەی بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو بۆ تۆڵەسەندنەوەی هاوڕێ شەهیدەکانی ناوی خۆی کرد بە سەرحەد تۆڵهەڵدان. کاتێک گەیشتە ڕیزەکانی گەریلا ژیانێکی نوێی دەستپێکرد. لە گارە بەشداریی لە پەروەردەدا کرد. لە گارە بەهۆی کار و فیداکاری و خاکیبوونییەوە لە نێوان هاوڕێکانیدا بووە کەسێکی خۆشەویست. بۆ ئەوەی بتوانێت زیاتر بە بەهێزی تێبکۆشێت و وەڵامی پرۆسەکە بداتەوە بەشداریی لە پەروەردەری ئەکادیمیادا کرد. بۆ ئەوەی بتوانێت بە باشی لە بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێبگات، ڕۆیشت بۆ گۆڕەپانی پەروەردە و لەسەر ئەو بنەمایە خۆی پێشخست.

لە داوی پەروەردە ئەمجارەیان ڕووی لە ئەیالەتی ئاڤاشین کرد. ئاڤاشین، کە بە بەرخۆدانی گەریلا ناسراوە، بۆ تۆڵەکردنەوە بوو بە مەیدانێکی نوێی تێکۆشان. لە ئاڤاشین کار و ئەرکی قورسی ڕادەپەڕاند و بوو بە فەرماندەیەکی ئازا. ئەو بە ئیرادە، بوێری و هۆشیارییەوە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا تێدەکۆشا.

لە چیاکانی ئازاددا بیرکردنەوە لە هاوڕێکانت بەنرخترین شتە بۆ هەموو گەریلایەک. فەرماندە سەرحەدیش بە ئامادەکردنی ژێرخان لە زاگرۆسەکاندا میراتێکی بۆ گەریلا لە کەمپەکانی بەرخۆدان دا بەجێهێشت. سەرحەد تۆڵهەڵدان فەرماندەی ئازا ژیانی خۆی پڕکردبوو لە خۆشەویستی بۆ وڵات، فیداکاری، پێداگری و سووربوون، بوێری و قارەمانی. ئێستا ئیدی وەک بەردەکانی ئاڤاشین بووەتە شکۆیەکی ئەبەدی. لە هەفتەی قارەمانیدا لە ٢٦ی ئازاری ۲۰۲۱ دا لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بە ناوی عەگید گابار چوونە نێو کاروانی شەهیدان.

ژ.ت