فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بەبۆنەی چالاکییە سەرکەوتووانەکانیان پیرۆزبایی لە سەرجەم شەڕڤانان و فەرماندەکانی هەڕێمی زاپ کرد.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە پەیامێکدا رایگەیاند، "سەرەتا بە رێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە، لە کەسایەتی فەرماندەی گەورەمان هەڤاڵ بێرێتان (گوڵناز کاراتاش) کە هێڵی بەرخودانی دیاریکرد، هەروەها دوا شەهیدانی زاپمان هەڤاڵان ژیندار رومەت مەیاسەر و زاگرۆس بەستا، یادی سەرجەم شەهیدانمان دەکەینەوە. راشیگەیاندووە، "بە بۆنەی ٣٠ەمین ساڵەی دامەزراندنی سوپای ئازادی ژنانمان (یەژاستار) لە کەسایەتی هەڤاڵانی ژندا، پیرۆزبایی لەسەرجەم هەڤاڵان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی لە ساڵی ٣١ەمین ساڵەی تێکۆشاندا بۆ دەخوازین".

راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی بریارگەکە بەم جۆرەیە:

"١٦ی تشرینی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی کۆکەڕێ بە رێبازی شەڕی تیمی پسپۆڕ و تاکتیکی چالاکی گەریلای هەماهەنگ ئێوە چالاکی سەرکەوتووتان ئەنجامدا. سەرکەوتنێکی گەورەیە کە ئێوە لە سێ قۆڵەوە بە بەهێزی لە هێزەکانی دوژمنتان وەشاند. ١٥ داگیرکەرتان سزادا، ٤ خێمە و سەنگەرێکتان لەناوبرد و بە بێ زیان، کشانەوە. لە گۆڕەپانێکدا کە دوژمن هەموو رۆژێک بێ پسانەوە لە ئاسمان و زەویەوە بۆردومانی دەکات و تەکنەلۆژیای شەڕی خۆی تێدا بەکاردەهێنێت، لێدانێکی کاریگەری لەو جۆرە دەریدەخات، کە دوژمن ناتوانێت، پلانەکانی داگیرکەری خۆی بگەیەنێتە سەرکەوتن. سوپای تورکی داگیرکەر تا پێداگری بکات لەسەر هێرشەکان، دەکرێتە ئامانجی گەریلا و گورزی بەردەکەوێت.

١٨ی تشرینی یەکەم هاوڕێیانمان ژیندار و زاگرۆس دوای ئەوەی لەگەڵ دوژمندا تووشی شەڕبوون، دوو رۆژ لە بەرامبەر دوژمن و تەکنەلۆژیای دوژمن شەڕێکی گرنگی ئیرادەیان بەرێوەبرد و بە ئازایەتی گەورەوە چوونە سەر دوژمن، گورزیان وەشاند. هەڵوێستی هاورێیانمان ژیندار و زاگرۆسیش زۆر گرنگە.

ئەو چالاکی و ئیرادەیەی نیشاندراوە، وەڵامێکی گرنگە لە بەرامبەر هێرشە داگیرکەرییەکان کە سێ ساڵە لەسەر هەرێمی زاپ بێ پسانەوە بەردەوامە. لەهەمان کاتدا بەرخودانی هاوڕێیان کە ساڵ و نیوێکە لە تونێلەکانی شەڕی شەهید دۆغان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا نیشان دراوە، زۆر گرنگ و مێژووییە. ساڵ و نیوێکە سوپای تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی شەڕ، هەلیکۆپتەر، تانک، هەموو جۆرە چەکێکی قورس، تەقەمەنی قەدەغە، چەکی کیمیایی، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی و حەفارە هێرش دەکاتە سەر ئەو سەنگەرەمان، بەڵام نەیتوانیوە بگاتە ئەنجام و بەرخودانی واتادار هێشتاش بە بڕوا و ئیرادەی گەورەوە بەردەوامە. بێگومان گرنگترین هۆکار کە دوژمن بێ ئەنجام دەکات؛ پەیوەندییەکانی گەریلا، ئاستی هەنوکەیی رێبازی شەڕی نوێ و جێبەجێکردنی ئەوەیە بڕوایەکی گەورەوە. بەم بۆنەوە سڵاو لەو هاوڕێیانەمان دەکەین کە لە تونێلەکانی شەڕی شەهید دۆغان خۆڕاگری دەکەن.

هاوڕێیانی هێژا؛                                                        

ئێمە پیرۆزبایی لە هەموو شەڕڤانان و فەرماندەکان دکەین کە بە بڕوا، ئیرادە، ئازایەتی، ژیربوون، رەنج و هەوڵدانی بێ وچان، پلانەکانی دوژمنیان پوچەڵکردەوە و چالاکی سەرکەوتوانەیان بەئەنجام گەیاند. ئێمە جارێکی دیکە بە هەستی شۆڕشگێڕییەوە سڵاو لە هەڤاڵانی شەڕڤان و فەرماندەکان لە هەرێمە دەکەین، خۆشەویستی و رێزی خۆمانیان پێشکەش دەکەین. ئێمە لەو بڕوایەداین کە بەرخودانتان بە گیانی فیدایی ئاپۆیی سەرکەوتنی گەورەتر و ئەنجامی بەهێزتر دەخوڵقێنێت".