فەتحوڵا گولەن گیانی لەدەستدا

ماڵپەڕی هەرکول بڵاویکردەوە، کە فەتحوڵا گولەن مردووە.

راگەیەندرا کە فەتحوڵا گولەنی تەمەن ٨٣ ساڵ کە لە ئەمریکا دەژیا، مردووە. دەزگای بڵاوکردەوە گولەن کە بە هەرکول ناسراوە ئەو زانیارییەی راگەیاند.

ماڵپەڕەکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاویکردەوە، فەتحوڵا گولەن رۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەم گیانی لەدەستداوە.

ئەبوسەلامە گولەن، خوشکەزای فەتحوڵا گولەن زانیارییەکانی پشتڕاست کردووەتەوە.