گەنجان لە جولەمێرگ دەستیان بە بەرخۆدان کرد

دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جولەمێرگ گەنجان دەستیان بە بەرخۆدان کرد. گەنجان لە چەند خاڵێک ڕووبەڕووی هێرشی پۆلیس بوونەوە. گەنجان لە گەڕەکەکان بەربەستیان دانا، بە بەرد و دار وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.

بەرخۆدان دژی کودەتای قەیوم

دژی گرتنی هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ محەمەد سدیق ئاکیش و دانانی قەیوم لە شارەوانییەکە، لە چەند ناوچەیەکی جولەمێرگ چالاکی ئەنجام دەدرێت. لە ناوەندی شارەکە سەرەڕای گەمارۆی پۆلیس و سەرباز، گەنجان ڕێپێوانیان کرد.

گەنجان درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "زیندانیانی سیاسی شکۆی ئێمەن" و "جولەمێرگ دەبێتە گۆڕستانی قەیوم" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "کوردستان دەبێتە گۆڕی فاشیزم"یان بەرزکردەوە.

پۆلیس لە چەند خاڵێک هێرشیان کردە سەر گەنجان، لە بەرامبەردا گەنجان لە گەڕەکەکان بەربەستیان دانا و بە بەرد و دار وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.

لە چەند ناوچەیەکی شارەکە بەرخۆدان بەردەوامە.