گەنجان لەسەر کاریگەری چەکی کیمیایی سیمینارێکیان ساز کرد
گروپی گەنجانی شارەزور بە دروشمی 'بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەسەر خاکی کوردستان و کاریگەرییەکانی' لە هەڵەبجە سمینارێکیان ساز کرد.
گروپی گەنجانی شارەزور بە دروشمی 'بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەسەر خاکی کوردستان و کاریگەرییەکانی' لە هەڵەبجە سمینارێکیان ساز کرد.
لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی ئەنفاڵ لەهەڵەبجە لەلایەن گەنجانی شارەزورەوە بە بەشداری دەیان گەنج و هاووڵاتی بە ناونیشانی 'بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەسەر خاکی کوردستان و کاریگەرییەکانی' سمینارێک سازکرا.
سمینارەکە لەلایەن شاتو محەمەد و هەردی هادییەوە پێشکەش کرا.
لەسەرەتادا هەردی هادی قسەی کرد و باسی لە رژێمی بەعس و ئەنفال کرد و وتی: "ئەنفال قڕکردنی جەستەیی نییە. مرۆڤ نازانێت چۆ ئازارەکانی بگێڕێتەوە. سیسمی نەتەوە دەوڵەت چارەسەری لەگەڵ خۆی نەهێناوە. لەدەرەوەی خۆی کەس قەبوڵ ناکات. زۆر کەس هەن دەیانەوێت خۆزگە بە سەدام دەخوازن. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی خۆیان و مێژووەکەیان ناناسن.".
هادی باسی خاین و نۆکەرانیشی کرد و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا: "ئەو دەستانەی لەناوماندان، ئێمە بریندار دەکەن. دەتوانی دوژمنی خۆت ببینیت، دەتوانیت لەگەڵیدا شەڕ بکەیت، نۆکەر و خاینەکان خۆیان شاردووەتەوە، ئەو بریندارمان دەکات.
زۆریەک لە ئێمە ئەنفاڵ وەک شارێک و بنەماڵەی قوربانیان دەناسین، ئەوە هەڵەیە. سیستم وایکردووە کە کۆمەڵگا پارچە ببێت. گەنجان لە وڵات هەڵدێن".
دوای قسەکانی هادی، شاتو محەمەد سەرنجی راکێشا بۆ سەر مێژووی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەسەر گەلی کورد و گەریلا و وتی: "داگیرکەران کاتێک هێزەکەیان لاواز دەبێت، چەکی کیمیایی بەکاردەهێنن. لە کوردستان زیاتر هەڵەبجە بووە قوربانی. لە رۆژئاوا بەکارهێنرا لە کاتی شۆڕشدا. ئێستاش دەوڵەتی تورک لەسەر گەلی کورد و گەریلا بەکاریدەهێنێت".
شاتو محەمەد باسی لەوەکرد کە میدیای باشور و جیهان باسی ئەوە ناکەن و وتی: "لە گۆڕەپانەکانی گەریلا لەماوەی رابردوودا لە گارە چەکی کیمیایی بەکارهێنرا و ئێستا لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا رۆژانە بە چەکی کیمیایی و قەدەغە هێرش دەکەنە سەر گەریلا.
دواتر بەڵگەفیلمێک لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی نمایس کرا.
دواتر یەک لە شایەتحاڵەکانی ئەنفال بەسەرهاتی خۆی گێڕایەوە و سیمینارەکە کۆتاییهات.
هـ . ب