گەنجانی کورد ١٧ی کانونی یەکەم لە زۆر وڵات چالاکی ئەنجام دەدەن

بزوتنەوەی گەنجانی کورد (تەجەشە و تێکۆژن) بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رۆژی ١٧ی کانونی یەکەم لە ئەڵمانیا، سویسرا، بەریتانیا، نەمسا و فەڕەنسا چالاکی ئەنجام دەدەن.

بزوتنەوەی گەنجانی کورد (تەجەشە و تێکۆژن) رایانگەیاند، ٢٠ مانگە هیچ زانیاریەک لەبارەی رێبەر ئاپۆوە بەدەست نەهێنراوە و پێویستە هیچ کەسێک لەبەرامبەر ئەم دۆخە بێدەنگ نەبێت.

راگەیەندراوی گەنجان بەم شێوەیەیە؛

"رێبەرتی، هیوای رزگاری گەلی کوردە. بەرهەمەکانی لەبەرچاوە. هەروەک چۆن هێڵی دیموکراتی، ئیکۆلۆژی بە ئازادیخوازی ژن خوڵقاند، لە رۆژئاوا بووە رۆح و گیان، لە رۆژهەڵاتیش بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە هەموو جیهان دەبێتە هیوا.

گەریلاکان بە باوەڕی رێبەرتیمان، لە زاپ، ئاڤاشێن و مەتینا لە تونێلەکانی شەڕ بەرخۆدان دەکەن و هیوای ژیان پیشانی جیهان دەدەن.

رێبەرتیمان بە بەرخۆدانی ٢٤ ساڵەی خۆی بووەتە نمونە و نیشانەی بڕیار و رێنیشاندەری ئێمە. نیگەرانیمان سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و ئاشتی ریبەرتیمان زۆر بووە.

ئێمە هەموو گەلان بانگهێشت دەکەین کە بە دروشمی ' بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، وەرن بۆ جەنگی ئازادی' رۆژی ١٧ی کانونی یەکەم بەشداری لە چالاکیەکاندا بکەن.

بۆ ئازادی جەستەیی رێبەرتیمان، بانگەوازیمان سەرەتا بۆ گەنجانی کورد، گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین کە بەشداری لە رێپێوانەکاندا بکەن."

شوێن و کاتی دەستپێکردنی چالاکیەکانی ١٧ی کانونی یەکەم بەم شێوەیەیە؛

پاریس

شوێن: گۆڕەپانی République

کاتژمێر ١٤:٠٠

*

مارسیلیا

شوێن: گۆڕەپانی Canabîere

کاتژمێر: ١٤:٠٠

*

ڤیەننا

شوێن: Jurekgasse 26

کاتژمێر: ١٤:٠٠

*

باسیل

شوێن: Elisabethenstrasse 45

کاتژمێر:١٤:٠٠

*

هانۆڤەر

شوێن: Steintorplatz

کاتژمێر: ١٤:٣٠

*

لەندەن

شوێن: Liverpool St Station

کاتژمێر:١٦:٠٠

**

ف.ق