گەنجانی ووڵاتپارێزی کەرکوک: زیندانی ئیمراڵی تێکدەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین

گەنجانی ووڵاتپارێز لە کەرکوک، بانگەواز لە گەنجانی ئازادیخواز دەکەن کە لەپێناو ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشن.

لە درێژەی چالاکییەکان بۆ پیرۆزکردنی ٧٥هەمین ساڵرۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجالان، لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر یادی ئەو رۆژە لە گەلی کورد و تەواوی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەن و بەڵین دەدەن لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان زیندانی ئیمراڵی تیکبشکێن.

عەلی سیروان، ئەندامێکی کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستانە لە شاری کەرکوک، سەبارەت بە ٧٥هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلان ڕێبەر ئۆجالان، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ووتی : "ئێمە وەکو کۆمەڵەی گەنجانی وولاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بەبۆنەی ٧٥هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، پیرۆزبایی لە تەواوی گەلانی ناوچە و بەتایبەتی گەلی کورد دەکەین، ئێمە وەکو گەنجانی وولاتپارێز بانگەوازی دەکەین لە تەواوی گەنجانی ئازادیخواز کە تێبکۆشن بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، 'بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی سەرۆک ئاپۆ' ".

محەمەد ڕەزا ئەندامێکی دیکەی گەنجانی ووڵاتپارێزە لە شاری کەرکوک، سەبارەت بە ٧٥هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر ئۆجالان ووتی: "ئێمە وەکو کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان لە کەرکوک، ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری مرۆڤایەتی ڕێبەر ئۆجالان لە گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان و لە تەواوی گەلانی ناوچەکەش پیرۆز دەکەین، یادی ئەم رۆژە بەرزڕادەگرین".

هەروەها محەمەد رەزا بەڵێنی تێکشانی زیندانی ئمڕاڵی دا و ووتی: "ئێمە وەکو کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر بەڵێن دەدەین، کە زیندانی ئیمراڵی تێکبشکێنین بۆ بەدەستهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، 'بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی سەرۆک ئاپۆ' ".

ژ.ت