گرفت بۆ هاتووچۆ لە نێوان ئامەد و ئاماڕا ساز دەکرێت

ئەو هاووڵاتیانەی ئامەد کە بەمەبەستی پیرۆزکردنی رۆژی لەدایکبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرەو گوندی ئاماڕای ناوچەی خەلفەتیی رحا کەوتوونەتەڕێ، لە کاتی چوونە دەرەوە لە شار رووبەڕووی گرفت و ئاستەنگ بوونەتەوە.

خەڵکی ئامەد کە لە سەرلەبەیانیەوە ویستیان بچنە گوندی ئاماڕا بەمەبەستی سەردانی ئەو ماڵەی کە عەبدوڵا ئۆجالان تیادا لەدایکبووە و لەوێ بەشداری پیرۆزبایی بکەن، لە کاتی چوونەدەرەوە لە شار راگیران.

جەندرمە و پۆلیس کە بە شێوەی هەڕەمەکی گەڕان و چاودێری هاتووچۆ دەکەن، سزای داراییان بەسەر چەندین ئۆتۆمبێلدا سەپاند و چوونە دەرەوەی ئەوانیان ئاستەنگ کرد.

زانرا کە پۆلیسەکان لە هەموو شوێنێک خاڵی چاودێری و پشکنینیان داناوە.

راگەیەندرا کە هەموو بەنزینخانەکان لەسەر رێگەی ئامەد-رحا گەمارۆ دراون و رێگە نادرێت کە پەرلەمانتارانی هەدەپە و جەماوەر کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ساز بکەن.

هـ . ب