گۆرگون و قارەمان، کە بە ئەنقەست لەلایەن سوپای تورکەوە شەهید کران بە مەراسیمێک بە خاک سپێردران
لوقمان گۆرگون باوکی هەشت منداڵ و موسا قارەمانی خوشکەزای، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە مێردین شەهیدکران، لە مەراسیمێکی بەکۆمەڵدا بە خاک سپێردران.
لوقمان گۆرگون باوکی هەشت منداڵ و موسا قارەمانی خوشکەزای، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە مێردین شەهیدکران، لە مەراسیمێکی بەکۆمەڵدا بە خاک سپێردران.
لوقمان گۆرگون باوکی هەشت منداڵ، کە بە تۆمەتی 'ئەندامبوون لە پەکەکە' و تەرمی خوشکەزاکەی گەریلای هەپەگە موسا قەرەمان (چیاگەر) لە گوندی جناتا لە ناوچەی ئۆمەریانی مێردین لەلایەن سەربازەکانی دەوڵەتی تورکەوە شەهید کرابوون، بنەماڵەکانیان بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان دەستیان بە هەوڵەکانیان کرد. تەرمەکان لە درەنگانی شەودا لە دوای توێکاری لە نەخۆشخانەی فێرکاریی مێردین وەرگیرانەوە بە ئامبولانس بردنیانەوە بۆ جناتا.
تەرمەکانی گۆرگون و قارەمان لە دوای جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینییەکان لە دارە مەتیدا خرانە سەر شان و بەرەو گۆڕستان بران و بە دروشمی 'شەهید نامرێ' بە خاکیان سپاردن. دوای بە خاکسپاردنەکە ڕاگەیاندرا، لە گوندەکەدا پرسە بۆ گۆرگون و قارەمان دادەنرێت.
هاوکات پارێزەرەکانی گۆرگون و قارەمان بە گومانی ئەوەی 'بە ئەنقەست' لەلایەن سوپای تورکەوە شەهید کرابن لە لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) و کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (ئۆهەدە) لە مێردین سکاڵایان تۆمار کرد.
ژ.ت