گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکییەکی نوێی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی، دیمەنی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستاری لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بڵاوکردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، پێشتر لەبارەی چالاکییەکە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردبووەوە:

"ڕۆژی ٤ی ئاب، کاتژمێر ٣:٠٠، تیمە گەڕۆکەکانمان لە دژی داگیرکەران کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی کۆبوونەوە، چالاکییەکی ھەماھەنگی گەریلاییان ئەنجامدا. لە دوو قوڵەوە داگیرکەران کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا لانیکەم ٣ داگیرکەر سزا دران. ئەو چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا".

ژ.ن