گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکیی هێزەکانی گەریلای لە حەفتانین بڵاوکردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ٢ چالاکیی هێزەکانی گەریلای ئازادیی کوردستانی لە ناوچەى حەفتانین بڵاوکردەوە. لەو چالاکییانەدا ٧ داگیرکەر کوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی ئەو چالاکییانەوە رایگەیاندبوو:

"هێزەکانمان لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١دا لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی حەفتانین دا لە کاتژمێر ١٣:٤٠ دا لە ناوچەى شەهید کەنداڵ لە حەفتانین لە دژی داگیرکەران لە کۆخی مەلا یەحیا ٢ چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکیی یەکەمدا سەنگەری چەکی ئەی فۆری داگیرکەران کرایە ئامانج و لەگەڵ ٤ داگیرکەردا چەکەکە و سەنگەرەکە لە ناو چوون. لە چالاکیی دووەمدا گروپێک داگیرکەر کە لە دەوری یەک کۆبووبوونەوە کرانە ئامانج و ٣ داگیرکەر سزادران. لەو ٢ چالاکییەدا ٢ سەنگەر و پەناگەى داگیرکەران لەگەل چەکێکی ئەی فۆر (A 4) تێکشکێنرا و ٧ داگیرکەریش سزادران".

ژ.ت