بە دیمەن

گەریلاکانی هەپەگە: ڕێبەرئاپۆ بە تێکۆشانی جیهانی لە بەرانبەر خۆیدا بینیەوە

گەریلاکانی هەپەگە خەبات مەد و دەلیل دەمهات ئاماژەیان بەوەکرد کە ١٥ی شوبات بۆ گەلی کورد ڕۆژێکی ڕەشە و ڕێبەر ئاپۆ بەو تێکۆشانەی کە دەستیپێکرد هەموو جیهانی لە بەرانبەر خۆیدا بینیەوە.

ڕێبەر ئاپۆ لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە ئەنجامی پیلانگێرییەکی نێونەتەوەییدا بەدیل گیرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا. لەو ڕۆژەوە تاوەکو ئێستا لە ژێر گۆشەگیرییەکی سەختدایە. گەریلایانی هەپەگە خەبات مەد و دەلیل دەمهات سەبارەت بە پیلانگێڕی ١٥ی شوبات بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد.

خەبات مەد ئاماژەی بەوەکرد کە ١٥ی شوبات بۆ گەلی کورد ڕۆژێکی ڕەشە و گوتی: "هەموو ساڵێک گەلە وڵاتپاڕێزەکەمان، جەنگاوەرانی ئەم تەڤگەرە و وەک فیدایانی ڕێبەر ئاپۆ لە بەرانبەر ئەم پیلانگێڕییە ڕق و تورەییان گەورەتر دەبێت. گەل بڕیاری خۆی داوە؛ لەگەڵ ڕێبەرێتیماندا ژیان دەکەین، کەس ناتوانێت ڕێگری لەمە بکات. پیلانگێڕی ١٥ی شوبات کە لە بەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام درا، پیلانگێڕییەکە کە لە جیهاندا نمونەی نییە. داگیرکردنی ئابووری، سیاسی و سەربازی هەمیشە ڕوویداوە، بەڵام ئەو داگیرکارییەی کە لە کوردستان ڕوویداوە لە هیچ شوێنێکی جیهان  نموونەی نییە. بۆ نموونە لە مێژووی گەلێکدا کۆمەڵكووژی ڕوویداوە، بەڵام ئەم کۆمەڵکووژیییە مرۆییە هەمیشە بە ناوی خۆیان یادکراونەتەوە. کۆمەڵکووژی لە بەرانبەر جووەکان هەمیشە بە ناوی خۆیان یادکرانەوە. جووەکان ئەوەی لە بەرانبەریان ئەنجام درا هەرگیز لە بیریان نەکرد، بەڵام لە کوردستان دۆخەکە جیاواز بوو؛ کورد حسابی بۆ ناکرێت. سیستەمێک نکۆڵی لە کوردان دەکرێت. لەبەر ئەمەش تێکۆشانی کوردان تەنها تێکۆشان لە بەرانبەر دەوڵەت نییە، تێکۆشانێکە لە بەرانبەر هەموو جیهان دەکرێت.

چەندین پارتی شۆڕشگێڕی هەیە. کاتێک بەشداری ئەو پارتانە دەبن و ڕێبازەکانیان وەردەگرن و دەبنە ئەندامی، بەڵام پەکەکەی بوون بۆ کوردستانێکی ئازاد تێکۆشان بەڕێوەبردنە. هێڵێک کە پەکەکە دیاریکردوە لە ئاستێکی مەزندا لەسەر فیداکاری دامەزراوە.

ڕێبازی بنەڕەتی پەکەکە فیدایی بوونە. هەربۆیە ئەم تێکۆشانە لە کوردستان هێندە مەزن بووەتەوە. ئەم هێڵە، ‌هێڵی ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەرتی لە بەرانبەر هەموو جیهان تێکۆشانی دەستپێکرد. هەربۆیە ڕێبەرتی بەم تێکۆشانە کە دەستی پێکرد هەموو جیهان ڕوبەڕووی بوویەوە".

'بیردۆزی ڕێبەرتی خاوەنی هێزی گۆڕینی جیهانە'

خەبات مەد وەبیری هێنایەوە کە لەو سەردەمەی کە ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی لە کوردستان دەستی پێکرد، گەلی کورد ناچار بووە ئاشقی بکوژەکانی بێت و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ پێش هەر شتێک لە کوردستان ڕووناککردنەوەی گەلی بەدی هێنا. ئەمڕۆ کاتێک هاتینە سەر ڕێبەرێتی تەنها ڕێبەری گەلی کورد نییە، ڕێبەری هەموو بندەستەکانە. هەرچەند دووژمن ویستی ڕێگری لەمە بکات، سەرنەکەوت. دەبێت باش لە ئامانجی ١٥ی شوبات تێبگەین. هێزە سەرمایەدارەکان، ڕێبەر ئاپۆ وەک مەترسییەکی گەورە دەبینن. تێگەشتن کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوان مەترسییە. چونکە ئەم تەڤگەرە و بیردۆزەکەی تەنها بۆ ئەوەی کوردستان ئازاد بکات سنوردار نەبووە، خاوەنی هێزی گۆڕینی جیهانە. لە بەرانبەر مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بە دیلی پێشکەش کرد.

لە ٢٦هەمین ساڵیای پیلانگێڕییدا دووبارە بەڵێن دەدەین کە لە کەساێەتی شەهیدانی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن' دا خاوەنداری لە هەموو شەهیدان دەکەین. خەیاڵی هاوڕێیانی شەهیدمان ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ڕێبەرێتی ئیرادەی گەلانی نمایندە دەکات. لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا هەموومان لە ئیمراڵین. کاتێک باسی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، لە ڕاستییدا باسی ئازادی خۆمان دەکەین.

هەربۆیە دووبارە بەڵێن دەدەین کە لەگەڵ ڕێبەرێتیمان بژین، خوێنی شەهیدانمان لە زەوی جێ نەهێڵین. بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە ١٥ی شوبات بە نەفرەت دەکەم و پیلانگێڕی شەرمەزار دەکەم".

'پێش تێکۆشان گەلی کورد گەشتبووە ئاستی لە ناوبردن'

گەریلا هەپەگە دەلیل دەمهات بە یادکردنەوەی شەهیدانی شۆڕش دەستی بە قسەکردن کرد و گوتی: "لە بەرانبەر پیلانگێڕی ١٥ی شوبات تێکۆشانمان فراوانتر بکەین و بە بەرخۆدانێکی مەزن وەڵامی دووژمن بدەینەوە. ڕێبەر ئاپۆ بونیاتنەری بوون و ئازادیمانە. چونکە گەلی کورد پێش ئەم تێکۆشانە گەشتبووە ئاستی لە ناوبردن. دەیانەویست کە ناوی کوردان لە مێژوو بسڕنەوە. فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد، ڕۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی بوو بە هیوای ئازادی. ئەو هێزانەی کە لە پیلانگێرییەکەدا شوێنیان گرت نەگەشتن بە ئامانجەکانی خۆیان. ڕێبەر ئاپۆ بە تایبەت بە بەرگرینامەکانی هەموو حسابی پیلانگێڕانی هەڵوەشاندەوە.

کاتێک هێزە سەرمایەدارەکان بینیان پارادایمی ڕێبەرێتی لە دژی بەرژەوندییەکانیانە، پیلانگێڕی ١٥ی شوباتیان کرد. هەربۆیە بە ساڵان سیاسەتی گۆشەگیری بەردەوامە. دەیانەوێت ڕێ لە بڵاوبوونەوەی فکری ڕێبەر ئاپۆ بگرن، بەڵام رێبەرێتی هەمیشە دەڵێت بۆ چارەسەری موخاتەبە دەگرم. دەبینین کە موخاتب بۆ چارەسەری ئامادە نییە. چونکە لە بەرژەوندی خۆیان بیردەکەنەوە.

ئەرکی ئێمەیە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو گۆڕەپانێکدا تێکۆشان فراوانتر بکەین. ڕێبەر ئاپۆ ڕێ نیشان دەرمانە. هەربۆیە تاوەکو دوا دڵۆپەی خوێنمان تێدەکۆشان و شەڕدەکەین".