هەموو چاوێک جوانییەکان نابینێت و هەستی پێناکات. دڵە جوانەکان دەتوانن جوانی ببینن، هەستی پێ بکەن. بۆیە هەر کەس لە جوانی و گرنگی جوگرافیای کوردستان تێناگات، تەنها ئەوانەی خۆشیان دەوێت دەیبینن و گیانی خۆیان لە پێناویدا فیدا دەکەن. یەکێک لەو قارەمانانە زنار ئاڤجی بووە.
لە مێژووی کوردستاندا، بەتایبەتی لە مێژووی پەکەکەدا، هەندێک شار وهەرێم هەن کە لە دووبارە گەشەپێدانی تێکۆشانی گەلی کورد ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان بینیوە. نسێبین یەکێکە لەو هەرێمانەیە کە لە ١٩٩٠دا کە دڕندانەترین هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا، گەلی نسێبین لە دژی ئەو زوڵمە بوونەوە و پێشەنگایەتی زۆر سەرهەڵدانیان کردووە.
ئەم سەرهەڵدانە بۆ بە دەستپێکی ئازادی لە کوردستاندا. زنار ئاڤجی (زنار باگۆک) لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی ئەم ناوچە سەرهەڵدێرە لە نسێبین لەدایک بووە. بەم کولتوور و نەریتی بەرخۆدانییەوە گەورە بووە.
زنار ئاڤجی هەر لە گەنجیدا لە سیاسەتە تایبەتەکانی شەڕی دەوڵەتی تورک تێگەیشتبوو، هەوڵی دەدا گەنجانی دەوروبەری بە وردی لەم سیاسەتانە تێبگەن. بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە کاری گەنجاندا دەکرد، پێشەنگایەتی هاوتەمەنەکانی دەکرد. توڕەیی لە بەرامبەر هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر گەلی کورد ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبوو و دواتر بۆ چارەسەری لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوو، لە هەرێمی بەستا بەشداری پەروەردەی سەرەتایی دەبێت.گەریلا زنار جگە لە سەرکەوتن هیچ ئەنجامێکی تری قبوڵ نەدەکرد و لەسەر بنەمای فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی بە تێکۆشان کرد. بۆ هەڤاڵ زنار ئەخلاق و کولتووری پەکەکە هێڵی سوور بوو.
هەڤاڵ زنار کە لە ڕووی سەربازییەوە پێشکەوتبوو لە ڕووی تاکتیکی شەڕیشەوە پێشەنگایەتی هەڤاڵانی دەکرد. گەریلا زنار لەسەر شەڕی گەریلا لێکۆڵینەوەی قووڵی دەکرد، لە هەموو بوارەکانی تێکۆشاندا پێشکەوتبوو و بوو بە شەڕڤانێکی لێهاتوو و خاوەن ئیرادەی بەهێز. بەردەوام هێز و مۆڕاڵی بە هەڤاڵانی دەبەخشی، هەروەها لە شەڕدا بە کەسێکی بوێر ناسرابوو. بە ڕۆحێکی فیداکارانەوە کاریگەرانەی لەدژی دوژمن چالاکیی ئەنجامدەدا، بە ئازایەتی خۆی سەربازانی دوژمنیان تێکشکاند. لە پێناو ئازادی خاکی کوردستان، لە ماوەیەکی کەمدا بەرپرسیارێتی گەورەی لە ئەستۆ بوو و ئەرکی قورسی ئەنجامدا و لەگەڵ کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی، لە 11ی حوزەیرانی 2018، هەرێمی بەستای شڕناخ، لە دژی سوپای داگیرکەری تورک دەکەوێتە ناو شەڕێکی قورسەوە. لەم شەڕەدا هەڤاڵ زنار باگۆک لەگەڵ ٨ هەڤاڵی ئازایانە شەڕیان کرد و شەهید بوون، لەپێناو نرخە پیرۆزەکان گیانی خۆیان فیدا کرد و میراتێکی گەورەی بەرخۆدانیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت.