گەریلای هەپەگە باشدینچ بە خاکسپێردرا

گەریلای هەپەگە ساڤاش باشدینچ لە گۆڕستانی گەڕەکی کەشیشئۆغڵوی ناوچەی ئارتەمێتی وان بە خاکسپێردرا.

گەریلای هەپەگە ساڤاش باشدینچ (باگەر وان) کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١٩دا شەهید بوو، بە خاکسپێردرا.

تەرمی باشدینچ لە گۆڕستانی بێکەسانی ئەرزڕوم بە خاکسپێردرابوو، دوای پشکنینی دی ئێن ئەی تەرمەکە گواسترایەوە بۆ وان.

بنەماڵەکەی تەرمی رۆڵەکەیان بردە گۆڕستانی کەشیسئۆغڵوی ئاڕتەمێت و لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدابەخاکیان سپارد.

بنەماڵەکەی لە گەڕەکی سیپانی ناوچەی ئارتەمێت لەبەردەم ماڵەکەیاند خێمەی پرسەیان داناوە.

هـ .ب