گۆشەگیری شەرمەزارکرا و بانگەوازی بۆ ڕای گشتی دیموکراتیک کرا

لە چالاکی "دەنگ بدە بە ئازادی" کە لە وان ئەنجامدرا؛ گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزارکرا و بانگەوازی لە ڕای گشتی دیموکراتیک کرا.

چالاکی "دەنگ بدە بە ئازادی" کە بە پێشەنگایەتی بنەماڵەی زیندانیان و دامەزراوە مەدەنییەکان لە چوارچێوەی کامپینی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا ئەنجام دەدرێت، لە وان بەردەوامی پێدرا.

لە چالاکیەکەدا بنەماڵەی زیندانیان و کۆمەڵەی پشتیوانی و هاوکاری لە بنەماڵەی زیندانی و سزدراوانی وان  (WANTUHAY-DER) لە پێش کامپی گرتووخانەی واندا ڕاگەیاندراوێکییان خوێندەوە.

ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن بەڕێوەبەری  (WANTUHAY-DER)ئەمینە شەکەر خوێندرایەوە و سەرەنجی خستەسەرئەوەی لە ئەنجامی سیاسەتەکانی ئاکەپەدا لە زیندانەکاندا ڕووداوی مردن دەکەوێتەوە و و وتی: " دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لەم ڕووداوانە بەرپرسیارن. هەموو ئەو ڕوداونەش تاوانێکی سیاسییە. بانگەوازی لە دەسەڵاتداری دەکەین نەبێتە هاوبەشی ئەم تاوانانە و یاساکانی ماف جێبەجێبکات."

بانگەوازی لە ڕای گشتی دیموکراتیکی کرا

لە بەردەوامیدا شەکەر ئاماژەی بەوەدا کاریگەرییەکانی گۆشەگیری ئیمراڵی لەسەر هەموو گۆڕەپانەکاندا بڵاوبووەتەوە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "دەسەڵاتداری ئاکە-مەهەپە جەخت لەسەر جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤ دەکاتەوە کە 'مافی هیوایە' لە لایەن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاوە. هەربۆیە هەموو دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ بەرپرسیارن لە درێژە دان بە گۆشەگیری. لە بەرامبەر سیاسەتاکانی سەرەرۆییەکانی تورکیا، نادادی و گۆشەگیریدا کە لە گرتووخانەکانی تورکیادا بەردەوامە، بانگەوازی لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و بە تایبەت لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنجومەنی ئەوروپا و سی پی تی، هەموو دامەزراوە یاساییەکان و ڕای گشتی دیموکراتیک دەکەین ئەرکی خۆیان جێبەجێبکەن."

هەر لە چالاکیەکەدا مەحمود دیندار پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان قسەیکرد و باسی لەوەکرد لە دژی کورداندا سیاسەتەکانی لەناوبردن و نکۆڵیکردن بەڕێوەدەبرێت، داوایکرد تورکیا دەستبەرداری پێشێلکارییەکان ببێت.

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی " بژی بەرخۆدانی زیندانیان" و "زیندانیانی سیاسی شکۆی ئێمەن" کۆتاییهات.