هەموو ساڵێک لە بناری قەندیل کە لانکەی چەندین خەبات و تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بووە، لەگەڵ هاتنی گەریلا بۆ ئەوێ ئاگری نەورۆز لەوێدا گەشایەوە و ساڵ لە دای ساڵ ئاگرەکە گەشتر و بە تینتر بوو.
نەورۆزی قەندیل ئەمساڵیش سەرباری ئاستەنگ و کێشەی کەشوهەوا و هەوڵەکانی شەڕی تایبەت کە دەیانگووت گەل بەشداری لە نەورۆز قەندیلدا ناکەن، بە بەشداربوونی سەدان کەس بە جۆش و خرۆشی زۆرەوە پیرۆز کرا.
نەورۆز لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' بە دروشمی ' ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد' پیرۆز کرا و پەیامی خۆی گەیاند.
لەم پیرۆزباییانەدا سات رەنگاورەنگ و پڕجۆش و خرۆش هاتنە کایەوە و ئێمە گۆشەیەک لەو ساتانەتان بۆ دەگوازینەوە.
هـ . ب