ژمارەی نوێی گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤ چاپ و بڵاوكرایەوە
ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری ئاڵترناتیڤ بڵاوکرایەوە، کە تیایدا بە گشتی تیسکخراوەتەسەر شۆڕشی ژن لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها تیشکخراوەتەسەر شۆڕشی خوێندکاران.
ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری ئاڵترناتیڤ بڵاوکرایەوە، کە تیایدا بە گشتی تیسکخراوەتەسەر شۆڕشی ژن لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها تیشکخراوەتەسەر شۆڕشی خوێندکاران.
گۆڤاری ژمارە ١٣ لەدەورەی سێیەم و ساڵی دوازدەهەم بە سەردێری”ژن، ژیان، ئازادی” و هۆنەر و شۆڕش چاپ و بڵاوكرایەوە.
لەم ژمارەی گۆڤارەكەدا، بەگشتی تیشكخراوەتە سەر شۆڕشی ژن لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان و نزیكبوونەوەی رژێمی داگیركەر و فاشیستی ئێران و هاوكات شەپۆلی لەسێدارەدان و گرتن و ئەشكەنجەدان و زیندانی كردنی گەلان و لەهەمانكاتیشدا شۆڕشی ژن و چە كاریگەریەكی لەسەر كۆی گشتی جۆمگەكانی كۆمەڵگە داناوە.
هەروەها لەگۆڤارەكەدا، لەسەر بزوتنەوەی خوێندكاران و رۆڵ و كاریگەریان لەسەر كۆمەڵگە و شۆڕش راوەستەكراوە و پێوانەكانی پاراستنی رەوا لەشۆڕشی گەلان و رۆڵ كورد و بزوتنەوەی ئاپۆیی لەشۆڕشی ژندا راوەستەكراوە.
گۆڤاری ئاڵتەرناتیڤی زمانی حاڵی فەرمی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان”پەژاك”ە و مانگانە لەلایەن كۆمیتەی راگەیاندن و چاپەمەنی پەژاكەوە دەردەكەوێت و لەئێستادا ژمارەی ١٣ لەدەورەی سێیەم و ساڵی دوازدەهەمی لەبەردیدی خوێنەران دایە.
بۆوەرگرتنی فایلی گۆڤارەکە لێرە کلیک بکەن
هـ . ب