گوشار و سیاسه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر زیندانیانی سیاسی به‌رده‌وامه. ئه‌و سیاسه‌تانه به تایبه‌تی له دژی زیندانیانی نه‌خۆش په‌یڕه‌و دهكرَت. ئەو سیاسەتانە له مانگه‌كانی رابردوودا به شێوه‌یه‌كی پلان بۆداڕێژراو به‌رده‌وام بووه.
تێكۆشانی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانیش به‌رده‌وامه. ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری بۆ ئه‌و ئامانجە له ٣٨هه‌مین رۆژدایه. بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان نیگه‌رانی ژیانی كهسوكارهكهیانن و داوا ده‌كه‌ن چاره‌سه‌رییه‌كی خێرا بدۆزرێته‌وه. داوای چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یاسا ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له خۆڕاگرانی ئێشكگریی دادپه‌روه‌ری له کۆمەڵەی پارێزه‌رانی ئامه‌د حه‌سینه گوله‌ره.
هاوسەرەکەى ماوەى ٢٦ ساڵە لە زینداندایە
دایە حه‌سینه هه‌م هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌م كوڕه‌كه‌ی له زینداندان و داوا ده‌كات كه‌سوكاره نه‌خۆشه‌كانی ده‌ستبه‌جێ لە زیندان ئازاد بكرێن. حه‌سینه گوله‌ر رایگەیاند، هاوسه‌ره‌كه‌ی سدیق و هه‌روه‌ها حه‌بیب گوله‌ری كوڕی نه‌خۆشی و كێشه‌ی ته‌ندروستیی قورسیان هه‌یه، بۆ ئازادكردنیان چه‌ندین هه‌وڵی داوه و باسی له‌وه‌كرد، كه ماوه‌ی ٢٦ ساڵه هاوسه‌ره‌كه‌ی له زینداندایه.
هاوسه‌ره‌كه‌م ٣ جار قه‌سته‌ره‌ی دڵی بۆكراوه
حه‌سینه گوله‌ر سه‌باره‌ت به گیرانی هاوسه‌ره‌كه‌ی وتی: "سه‌رله به‌یانییه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌م نوێژی ده‌كرد، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌مان. به‌هۆی رووداوێكه‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی بەوەوه نه‌بوو ئه‌ویان گرت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی نه‌كردووه ٢٦ ساڵه له زینداندایه. هاوسه‌ره‌كه‌م گه‌وره‌ی بنەماڵەكهمان بوو. دوای گیرانه‌كه‌ی ئێمه تووشی زۆر سەختی و دژواری و ناخۆشی بووین. جارێك ئازادكرا و دوای ئه‌وه‌ی سزاكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، سه‌رله‌نوێ گیرایه‌وه. سه‌ره‌تا له گرتووخانه‌ی ئامه‌د بوو، دواتر بۆ ئایدن دوورخرایه‌وه، له‌وێشه‌وه بۆ زۆر شوێنی تر دوورخرایه‌وه. دواجار بردیان بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌سكه‌نده‌رون. هاوسه‌ره‌كه‌م ٣ جار قه‌سته‌ره‌ی دڵ و جارێكیش نه‌شته‌رگه‌ریی چاوی بۆ كراوه. كاتێك ده‌یبه‌ن بۆلای پزیشكیش كه‌له‌پچه‌ی له‌ده‌ست ناكه‌نه‌وه. تووشی كۆررۆنا بوو، ماوه‌ی ٣-٤ مانگ قەرەنتینە كرا".
كوڕه‌كه‌م ١٨ ساڵه له زینداندایه
گوله‌ر باسی ئەوەشیکرد، حه‌بیبی كوڕیشی كاتێك گه‌ریلا بووه له حه‌سكیف گیراوه و 18 ساڵه له زینداندایه و وتی، "چاوی كوڕه‌كه‌م باش نابینن. قاچی كوڕه‌كه‌شم كێشه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه. وه‌ك بنه‌ماڵه‌كه‌ی چیمان له‌ده‌ست بێت ده‌یكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وە به‌س نییه. ٢٦ ساڵه به رێی گرتووخانهوهین. هه‌موو رۆژێكمان مردنه. به شه‌و ناتوانین بخه‌وین. كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌میان گرت، دوو كچی منیشیان گرت. منیشیان ئه‌شكه‌نجه‌دا و ددانه‌كانیان شكاندم. خۆی له‌خۆیدا ئێمه له گوندهكهمانهوه كۆچبه‌ر كرابووین. ناچاركراین له هه‌موو جۆره دژواری و ناخۆشیه‌كی شاردا بژین. كه‌س خانووی پێنهدهداین. له رووی ئابورییه‌وه تووشی چه‌ندین كێشه بووینه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وانه به‌س نه‌بن هاوسه‌ر و كوڕهكهشمیان گرت".
كوڕه‌كه‌ی ماوه‌ی ١٥ ساڵ نەیبینیبوو، بۆیە نەیناسییهوه
گوله‌ر وتی، "كاتێك كوڕه‌كه‌م گیرا ئێمه‌ی یه‌كترمان نه‌ناسییه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ١٥ ساڵ‌بوو یه‌كترمان نه‌بینیبوو". لە درێژه‌ی وتەکانیدا رایگەیاند، "كاتێكك لێره‌بوو یه‌كترمان ده‌بینی، به‌ڵام ٣ ساڵه دورخراوه‌ته‌وه بۆ كاندرا. به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ناتوانم رێگه‌یه‌كی درێژ ببڕم بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م ببینم. سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه من بۆ رۆژێكیش بێزار نه‌بووم، چونکە منیش دوای رێگه‌ی هاوسه‌ر و كوڕه‌كه‌م کەوتم و ئەو رێگایەم گرتوه‌ته‌به‌ر. له‌به‌ر هۆكاری ته‌ندروستی ئه‌و هۆكارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی خواستی منن ناتوانم بچم بۆ لای، بەڵام له‌لایه‌كیشه‌وه بۆ من زۆر ناخۆشه، كه ناتوانم كوڕه‌كه‌م، كه پارچه‌یه‌كه له دڵم و ناتوانم بیبینم".
ته‌رمی كوڕه‌كه‌م ٧ مانگ له‌سه‌ر زه‌وی مایه‌وه
حه‌سینه گوله‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كوڕێكی تری به ناوی یه‌عقوب گوله‌ر به‌شداری ناو تێكۆشانی ئازادی ببوو، به‌ڵام چه‌ندین ساڵ ته‌رمه‌كه‌ی نه‌بینی و وتی، "چه‌ند ساڵ دوای رۆیشتنی، زانیاریمان پێگه‌یشت له پاسور شه‌هید بووه. له‌گه‌ڵ ٢٠ هه‌ڤاڵیدا، داویان بۆ نرابوهوه. له ماڵێك ژههرخواردكرابوون و دواتر راده‌ستی ده‌وڵه‌ت كرابوون. وه‌ك ئه‌وه‌ی ژههرخواردكردنهكهیان به‌س نه‌بووبێت، گولهبارانیشیان كردبون. ته‌رمی ٣ كه‌سیان به هه‌لیكۆپته‌ر برد و له شوێنی دور ههڵیاندانە خوارەوە. دووانیشیان بهكریگیراوبوون، ئه‌وانیشیان برد.
ئه‌و ١٥ ته‌رمه‌شی مانه‌وه ماوه‌ی حه‌وت مانگ له‌سه‌ر زه‌وی راگیران. گوندنشینان بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان داواكارییان پێشكه‌ش كرد. له ئه‌نجامدا ده‌وڵه‌ت ته‌رمه‌كانی له شوێنێكدا شارده‌وه و ئێستا ئێمه نازانین تەرمەکان له كوێن. زۆر جه‌رگمان سوتا، هێشتاش ده‌سوتێت. سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه ئێمه داوای ئاشتی و یه‌كسانی ده‌كه‌ین".
ژ.ت