هاوسەرۆکی دەبەپەی نسێبین دەستبەسەرکرا
لەناوچەی نسێبینی مێردین لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا هاوسەرۆکی دەبەپەی ناوچەکە رەمزیە بایهان دەستبەسەر کرا.
لەناوچەی نسێبینی مێردین لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا هاوسەرۆکی دەبەپەی ناوچەکە رەمزیە بایهان دەستبەسەر کرا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوسەرۆکی ناوچەی نسێبینی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) رەمزیە بایهان لە هەڵکوتانە سەرماڵەکەی لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
پۆلیسەکان دەرگای ماڵەکەیان شکاند و کەلوپەلی ناوماڵەکەیان هەڵڕشت. دوای دەستبەسەرکردنی رەمزیە بایهان گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی مێردین.
رەمزیە بایهان ٢٥ی تەمووزیش دوای رووداوی شەهیدبوونی قەدەر ئاجار گەریلای یەژاستار لە ناوچەکە، دەستگیرکرابوو.
راگەیەندرا کە پۆلیسەکان بە بنەماڵەی رەمزیە بایهانیان راگەیاندووە کە دەستبەسەرکردنەوەکەی پەیوەندی بە هەمان دۆسیەوە هەیە.
هـ . ب