هاوسەرۆکی هەدەپەی موش بەلما نێرگز دەستگیر کرا
بەلما نێرگز هاوسەرۆکی هەدەپەی موش ئەم بەیانییە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیر کرا.
بەلما نێرگز هاوسەرۆکی هەدەپەی موش ئەم بەیانییە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیر کرا.
پۆلیسی تورک ئەم بەیانییە هەڵیکوتایە سەر ماڵی بەلەم نێرگز هاوسەرۆکی هەدەپەی موش و دەستگیریان کرد.
دوای دەستگیرکردنی بردیان بۆ بارەگای هەدەپە و دەستیان بە پشکنینی بارەگاکە کرد.
دوای ئەوە پشکنینی بارەگاکەی هەدەپە هاوسەرۆکی هەدەپەی موش-یان برد بۆ لقی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری موش و داواکاری گشتی بڕیاریدا 4 رۆژ لە دەست بەسەریدا بمێنێتەوە.
تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی رانەگەیەندراوە.
ژ. ت