هاوسەرۆکی کەجەدە: ئەگەر ئێمە گۆشەگیری تێکبشکێنین هەموان ئازاد دەبن

بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە لە کۆبوونەوەى گەل لە ئامەد وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، "ئەگەر ئێمە گۆشەگیری تێکبشکێنین، ئۆجالان و هەموو کەسی تریش ئازاد دەبن".

بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە لە کۆبوونەوەى گەل لە ئامەد وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، "ئەگەر ئێمە گۆشەگیری تێکبشکێنین، ئۆجالان و هەموو کەسی تریش ئازاد دەبن".

رێکخستنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ئامەد لە بینای پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (بەدەپە) لە ناوچەی باغلەر کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی لەگەڵ گەل رێکخست. لە کۆبوونەوەکەدا بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و ئیمام تاشچەر پەرلەمانتاری هەدەپە و ژمارەیەکی زۆری گەل بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

ئۆزتورک لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاند، تاکە ئامانجی ئاکەپە و مەهەپە ئەوەیە کوردان لە ناو ببەن.

ئۆزتورک رایگەیاند، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کاریگەریی لەسەر هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگە کردووە و وتی، "کاتێک پێویستییان دەبێت گۆشەگیری سست دەکەن و کاتێک پێویستیان نەبێت گۆشەگیری قورس دەکەن، بەڵام ئەو گۆشەگیرییە لەسەر هەموانە. نەک تەنها لەسەر کوردان، بەڵکو ئەو گۆشەگیرییە لەسەر هەموو تورکیایە. لە هەموو شوێنێکی کوردستاندا شەڕ هەیە و سیستمی سەرمایەداری ناهێڵێت ئێمە ژیان ئازاد بونیات بنێین".

ئۆزتورک باسی پەیوەندیی دەوڵەت و چەتەکانی کرد و وتی، "هەموو رۆژێک پەیوەندیی دەوڵەت لەگەڵ چەتە و مافیاکان ئاشکرا دەبێت. بە تەنها ئۆجالان دەتوانێت ئەو سیاسەتە رزیوە چارەسەر بکات. ئێمە ئازادیمان دەوێت و ناونیشانیش بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە دیارە. نە پێویستی بە ئەمریکا هەیە و نە بە رووسیا، ئیمراڵی نزیکە و بڕۆن بۆ ئەوێ. دەبێت ئێمە گۆشەگیری تێکبشکێنین. کاتێک ئێمە ئەو گۆشەگیرییە تێکبشکێنین، هەم رێزدار ئۆجالان و هەم ئێمەش ئازاد دەبین".

ژ.ت