هاوسەرۆکی لقی ئیسڵاحیەی دەبەپە دەستگیرکرا

هاوسەرۆکی لقی ئیسڵاحیەی دەبەپە زەکی مەناس بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخرا" دەستبەسەرکرا.

هاوسەرۆکی لقی ناوچەی ئیسڵاحیەی دیلۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) زەکی مەناس لە سەمسور دوای دانپێدانانی محەمەد ئاکجان کە بە 'پەشیمانبوونەوەی چالاک' سزاکەی کەمکرابووەوە، دەستبەسەرکرا.

ماناس دوای رێکارەکان لە جەندرمە بە بانگەشەی "ئەندامبوون لە رێکخراو" لەلایەن دادوەری دادگای سوڵحەوە بڕیاری زیندانیکردن لە دژی دەرچوو.

دواتر زەکی ماناس رەوانەی زیندانی جۆری تی ژمارە ٢ی رحاکرا.

هـ . ب