هاووڵاتییانی هەولێر لە بەرنەبوونی ئاو ڕژانە سەر شەقامەکان و شەقامی ١٠٠ مەترییان داخست
هاووڵاتییانی گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر لەبەر بێ ئاوی شەقامی ١٠٠ مەتریان داخست و ئاسایشی پەدەکە هێرشیان دەکاتە سەر و هەوڵ دەدەن بە زۆر بڵاوەیان پێ بکەن.
هاووڵاتییانی گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر لەبەر بێ ئاوی شەقامی ١٠٠ مەتریان داخست و ئاسایشی پەدەکە هێرشیان دەکاتە سەر و هەوڵ دەدەن بە زۆر بڵاوەیان پێ بکەن.
هاووڵاتییانی گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ شەقامی ١٠٠ مەتریی شاری هەولێریان گرت و وەک ناڕەزایەتییەک لەبەر نەبوونی ئاوی خواردنەوە، ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) هەوڵ دەدەن بە زۆر بڵاوە بە هاووڵاتییان بکەن بە بیانوی ئەوەی ئەو خۆپێشاندانە دەستی حزبی لە پشتەوەیە.
هاووڵاتییان دەڵین: ئێمە لەبەر بێ ئاوی هاتوینەتە شەقامەکان، بەڵام هێزەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پاڵمان پێوە دەنین و پێمان دەڵین: "ئێوە سەر بە هیزە سیاسیەکانن".
هاوکات ئاماژە بەوەش دەکەن، کە ئاسایش خەڵکانێکی بە جلوبەرگی مەدەنی ناردووەتە ناو خۆپێشاندانەکە بۆ ئەوەی گرژی دروست بکەن و ئاراستەی خۆپێشاندانەکە بگۆڕن.
ئەوە لە کاتێکدایە زیاتر لە مانگێکە کێشەى ئاوی خواردنەوە لە هەولێر بۆ هاووڵاتییان دروستبووە و حکومەت و پارێزگاری هەولێر، کە دەکاتە حکومەتی خۆجێی نەیانتوانیوە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و بەهۆی قوڵیی کێشەکەوە نرخی تەنکەرێک ئاو گەیشتووەتە سەروو ١٥٠ هەزار دینارەوە. هاووڵاتییان بەهۆی نەبوونی ئاو و بێکاری و کەمیی مووچەوە لە دۆخێکی سەختدا دەژین و دەسەڵاتی ئەو ناوچەیەش ئاوەڕ لە چارەسەرکردنی کێشەکانیان ناداتەوە.
هەموو هاوینێک گەڕەکە هەژار نشینەکانی شاری هەولیر دووچاری کێشەی بێ ئاوی دەبنەوە، بە شێوازێک هاوینی ئەمساڵ لە شاری هەولێر تەنکەری ئاو نرخی گەیشتە نزیکەی ١٥٠ هەزار دیناری عێراقی.
کیشەی بێ ئاوی لە هەولێری پایتەخەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، کە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و حکومەتی هەرێم بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە هەولێر دەکەنە دووبەی، بەڵام دووبەی هەرێمی کوردستان تا ئێستا نەیتوانیوەی کێشەی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتییان چارەسەر بکات.
ژ.ت