هه‌واڵی به‌په‌له‌: ڕێبەر ئاپۆ: هێڵی شێخ سەعید بە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک دەگاتە مانای خۆی

هەبەدەهە یادی باران سەرحەدی کردەوە

کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە، یادی شەڕڤانی کۆمۆنیست باران سەرحەدی کردەوە کە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩دا لە سەرێکانی لە شەڕی دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا شەهید بوو.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە لەم بارەیەوە ئەم راگەیەنراوەی بڵاوکردەو.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە باران سەرحەد بووە پێشەنگی هێڵی خۆی و لە هەموو جێگەیەک هەوڵیداوە بارودۆخی شۆڕش بخوڵقێنێت.

هەبەدەهە رایگەیاند کە باران سەرحەد هەموو کاتێک بووەتە ئامانجی دەوڵەتی تورک و وتی، " هەبوونی ئەو بۆ دەوڵەتی تورک هەموو کاتێک هەڕەشە و نائارامی بوو. ئێمە ئەم نائارامیەی دەوڵەتی تورک، بەهۆی ماهیر، دەنیز، ئیبراهیم و مەزلۆم باش دەزانین. دەزانین کە ئەوەی دەیانترسێنێت ئەو شۆڕشگێرانەن کە لەسەر مێژوویان شۆڕش دەکەن."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " لە کەسایەتی ئاکەپە و مەهەپەدا هێزە دەسەڵاتدارەکانی دەوڵەتی تورکک زۆر دەترسن. شەڕڤانانی شۆڕشی یەکگرتوو لە هەموو ساتێکدا هێرش دەکەنە سەر دەوڵەتی تورک. ئێمە ئەم بڕیارداریە لە باران، نوباران، ئولاش، شاهین، سینان، دەلال، ئاینور و جەرەن وەردەگرین. تاوەکو وەک زریانێک دوژمن تارومار نەکەین، راناوەستین. تۆڵە دەکەینەوە. ئاگری شۆڕش لە هەموو وڵات گەش دەکەین. لە تێکۆشانی خۆماندا خاوەنداری لە هاوڕێمان باران سەرحەد دەکەین."

ف.ق