هەدەپە لە سێرت لەگەڵ ریشسپیەکان کۆبووە
هەدەپە لە سێرت لەگەڵ نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ریشسیەکان کۆبووە.
هەدەپە لە سێرت لەگەڵ نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ریشسیەکان کۆبووە.
رێکخستنی سێرتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ریشسپیەکانی شارەکە کۆبووە. کۆبوونەوەکە لە هۆتێلێکی شارەکە ئەنجامدرا. مەڕا دانش بەشتاش جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمان و بەڕێوەبەرانی پارتەکە بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
بەشتاش لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی پرسی داخستنی پارتەکەی قسەی کرد و رایگەیاند کە کەیسی داخستنی هەدەپە بڕیارێکی سیاسیە و بەم هەوڵانە ناتوانن رێگری لە خەباتی هەدەپە بکەن.
بەشتاش راشیگەیاند کە ئامادەکاریان دژی بریاری داخستنی هەدەپە هەیە.
قسەکانی بەشتاش بەردەوام بوو و کۆبوونەوەکە بە داخراوی ئەنجامدرا.
ف.ق