هەدەپە لەبەر ئالۆزیەکانی چیای گارە بانگەوازی بۆ دیالۆگ کرد

میدحات سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ئاماژەی بە ئالۆزیەکانی باشووری کوردستان کرد  و بەهۆی هێرشەکەی پەدەکەوە بۆ سەر هەرێمی گارە، بانگەوازی بۆ دیالۆگ کرد.

میدحات سانجار هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە دۆخی ناوچەکەی هەڵسەنگاند و داوای دانوستانی کرد.

سانجار ئاماژەی بە هێرشەکانی پەدەکە لە هەرێمی گارە لەدژی هێزەکانی گەریلا کرد و وتی،"لە باشوورەوە هەندێک هەواڵ بڵاودەبنەوە کە نیگەرانمان دەکەن. دەوترێت لە نێوان هێزە کوردیەکاندا ئاڵۆزیەک هەیە. لەو ڕووەوە بەداخەوە هەندێک ڕووداوی نەرێنی ڕوودەدەن.

سانجار ئاماژە بە مەترسیەککانی سەر گەلی کورد کرد و رایگەیاند کە لە دۆخێکی بەم شێوەیەیەدا مافی هیچ هێزێکی کوردی نییە ئازاری نوێ دروست بکات.

میدحات سانجار وتی، "کێشەکان هەرچیەک بن، تاکە ڕێگای چارەسەری هێزەکانی کوردی دیالۆگە. گرنگ نییە کێشەکە چییە، گرنگ ئەوەیە کە چارەسەری چییە. لەبەر ئەوەی بە ئەندازەی گەلی کورد مەترسی لەسەر هیچ هێزێکی تر نییە."

لە بەردەوامی قسەکانیدا سانجار وتی، "مافی هیچ لایەنەک نییە کە ئەم ڕاستیە نەبینێت. بێگۆمان بانگەوازی بۆ بەرپرسیاری، دیالۆگ و دانوستان دەکەین. بانگەوازیمان بۆ هەموو لایەنەکە. ئێمە بانگەوازیمان ئاڕاستەی هەموو گەلی کوورد دەکەیەن، لە نووسەران، هونەرمەندا، زاناکان و ڕیشسپییان دەکەین کە بە دەنگێکی بەرز بە هێزە سیاسیەکان بڵێن کە تاکە ڕێگا بۆ هەموو کێشەکان دیاکۆگ و دانوستانە. ئەرکی سەر شانی هەموومان ئەمەیە."

میدحات سانجار ڕاشیگەیاند کە هەدەپە ئامەدەیە لەم نێوەندەدا ئەرکی سەر شانی جێبەجێ بکات.

ف.ق