هەدەپە یادی شێخ سەعید و هەڤاڵانی بەرزڕاگرت
هەدەپە یادی شێخ سەعید و ٤٦ هەڤاڵی بەرزڕاگرت کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە سێدارەدران و رایگەیاند، "ئەوەی ٩٨ ساڵ بەر لەئێستا هێرشی کرایە سەر داوای ئازاد و ماف بوو بۆ گەلی کورد".
هەدەپە یادی شێخ سەعید و ٤٦ هەڤاڵی بەرزڕاگرت کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لە سێدارەدران و رایگەیاند، "ئەوەی ٩٨ ساڵ بەر لەئێستا هێرشی کرایە سەر داوای ئازاد و ماف بوو بۆ گەلی کورد".
پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بە بۆنەی ساڵایادی لە سێدارەدانی شێخ سەعید و ٤٦ هەڤاڵی لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:
هەدەپە رایگەیاند: " ئێمە شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێی بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە کە لەلایەن دادگای ئیستقلالەوە لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ لە گۆڕەپانی دەریێ چیای ئامەد لەسێدارەدران. ئەوەی بەر لە ٩٨ ساڵ هێرشی کرایە سەر داوای ئازادی و مافی گەلی کورد بوو. پلانی شارک ئیسڵاحات (چاکسازی خۆرهەڵات) بە سیاسەتی نکۆڵی و تواندنەوەی کولتوری ئاکەپە-مەهەپە لە دژی گەلی کورد بەردەوامە".
هـ . ب