هەدەپەییەکان لە گوندەکانی ئێلیح لەگەڵ گەل کۆبوونەوە: کاردانەوەیان بەرامبەر بە گۆشەگیری نیشاندا

هەدەپییەکان لە گوندەکانی ئێلیح لەگەڵ گەل کۆبوونەوە. لە دیدارەکەدا لە دژی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیامی گوڕدان بە تێکۆشان درا.

رێکخستنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ئێلیح لە شارۆچکەی کانیا هەنێی ناوچەی هەزۆو لە گوندەکانی سەر بە ناوچەکە لەگەڵ گەل کۆبوونەوە. پەرلەمانتاری هەدەپەی ئێلیح فەلەکناس ئوجا، هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلیح سۆنگول کۆرکماز کە پۆستەکەی زەوت کراوە و هاوسەرۆکی شارەوانی هەزۆ نازیمە ئاڤجی سەردانی دانیشتوانی گوندەکانیان کرد. شاندی هەدەپە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. لە دیداری گەلدا گۆشەگیری، قەیرانی ئابوری و هەڵبژاردن گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

گوندنشینان بە ئاڵای سەوز، سور و زەرد پێشوازییان لە شاندی هەدەپە کرد. پەرلەمانتار فەلەکناس ئوجا لە بەسەرکردنەوەی گوندەکاندا قسەی کرد و وتی، "گۆشەگیری دژوار لە سەر بەڕێز ئۆجالان بەردەوامە. بە چەکی قەدەغە هێرش دەکەنە سەر کورد و کوردان دەکوژن. لە دژی گەلی کورد ئەشکەنجە، تاڵان و کۆمەڵکوژی بەردەوامن. ئێمە بەتایبەتی لە دژی گۆشەگیری و هەموو هێرشەکان خۆڕاگری دەکەین و تێدەکۆشین. ئێمە بە هێزی خۆمان خۆڕاگری دەکەین.

یەک لە گوندنشینەکان بە ناوی سافیا کایاش قسەی کرد و وتی، "نەریتی بەرخودانی کوردان نەریتێکی بەهێزە. کەس ناتوانێت بە گوشار سەرمان پێدانەوێنێت. پارەی هەدەپەیان بڕی، بەڵام پارەی ئێمە بۆ ئێمە بەسە. سەربەرزین، تا دوا دڵۆپی خوێنمان خۆڕاگری دەکەین".

هـ . ب