ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد، "له چالاكی هێزه‌كانماندا ١٦ داگیركه‌ر سزادراون، كه سیانیان به‌كرێگیراوبوون. ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی له جۆری كیرپی و درۆنێك له‌ناوبراون. له گه‌ڤه‌ر له شه‌ڕدا هاوڕێیانمان ئه‌یله‌م و ئه‌ڤین كه به گیانی ئاپۆیی و قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون".
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه به‌م جۆره به‌رده‌وامه: "سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٢٣ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو، چه‌كی كیمیایی و گازی بیبه‌ر، ٩ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٦٨ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، به‌ده‌یان جاریش به كاتیوشا، هاوه‌ن و چه‌كی قورس بۆردومان كران".
زانیاری به‌رفراوان له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ١٩ی ئه‌یلولدا كاتژمَر ١٠:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هد فه‌داكار به چه‌كی سوك له داگیركه‌ران درا كه هه‌وڵیان ده‌دا بچنه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی شه‌هید سه‌رخۆبوون. به‌هۆی هاتنه ده‌ستی هێزه‌كانمان داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه.
له ١٩ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٢:٢٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان گروپێك له داگیركه‌رانیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه و به نیشانشكێن له‌وانیاندا. له‌و چالاكیه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا.
له ٢٠ی ئه‌یلولدا كاتژمێر ٠٣:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكیه‌دا داگیركه‌رێك سزادرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ٢٠ی ئه‌یلول له گۆڕه‌پانی شه‌هید شاهانی خواكورك، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان، داگیركه‌رانیان خسته ژێر چاودێرییه‌وه كاتژمێر ٠٧:١٠ به چه‌كی قورس له ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی جۆری كیرپییان دا. له ئه‌نجامدا ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه به ته‌واوه‌تی تێكشكا، ١٠ داگیركه‌ر سزادران.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:
له ١٩ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٨:٣٥ درۆنێك كه به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی سوڕایه‌وه، له‌لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه خرایه‌خوار و له‌ناوبرا.
له ١٩ی ئه‌یلول له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی، له دژی داگیركه‌ران كه روویان كردبووه سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ، تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به سابوتاژ چالاكییان كرد.
له ١٩ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٩:٥٥ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌رانیاندا. له ئه‌نجامدا داگیركه‌رێك سزادرا.
له ١٩ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠١:٠٠ له هه‌رێمی نێوان گونده‌كانی كۆباتێ، یه‌كماڵێ و دارێی سه‌ربه ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ، له نێوان دوو هاوڕێمان و سوپای توركی داگیركه‌ر شه‌ڕ روویدا. له‌و شه‌ڕه‌دا كه دوو كاتژمێر به‌رده‌وام بوو، ٣ به‌كرێگیراو سزادران. هاوڕێیانمان ئه‌یله‌م و ئه‌ڤین كه تا دوافیشه‌ك به قاره‌مانی شه‌ڕیان كرد، شه‌هیدبوون. دواتر زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان بۆ گه‌له‌كه‌مان راده‌گه‌یه‌نین. میدیای شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له‌و شه‌ڕه‌دا هه‌په‌گه‌ییه‌ك به زیندویی ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام ئه‌و بانگه‌شه‌یه ناڕاسته. ده‌وڵه‌تی تورك دوای ئه‌و شه‌ڕه هه‌ڵیكوتایه سه‌ر چه‌ندین گوند له ناوچه‌كه و چه‌ندین مرۆڤی مه‌ده‌نی ده‌ستگیركرد، ئه‌شكه‌نجه‌یان له یه‌كێك له‌و كه‌سانه كرد و دواتر میدیای شه‌ڕی تایبه‌تیش وه‌ك هه‌په‌گه‌ییه‌ك نیشانیاندا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی:
له ١٩ی ئه‌یلول له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شاخی شه‌هید ئاگر به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی ١٣ جار بۆردومان كران.
له‌١٩ی ئه‌یلول له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ٦ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ١٩ی ئه‌یلول له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شه‌هید عادل سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی شه‌هید سه‌رخۆبوون، سیدا و شه‌هید فه‌لات ٣ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران. هاوكات سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا به گازی بیبه‌ر بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ١٩ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی بهار و ده‌وروبه‌ری ئاوی زێ به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ٩ جار بۆردومان كران. دوای بۆردومانه‌كه ئاگر له گۆڕه‌پانه‌كه به‌ربوو.
له ١٩ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی سیدا، چه‌مچۆ، ساجا، شاخی هه‌كاری، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر ٦٨ جار بۆردومان كران.
له ١٩و ٢٠ی ئه‌یلولدا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، شاخی هه‌ككاری، شاخی جودی و شاخی ئێف ئێم به هاوه‌ن و چه‌كی قورس بۆردومان كران.
له ١٩ی ئه‌یلول درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی سوڕایه‌وه".
هـ . ب