راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له سه‌ر بابه‌ته‌كه به‌م جۆره‌یه:
"له‌دژی هێرشه پاكتاوكارییه‌كانی سوپای پاكتاوكه‌ری تورك، كه له ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ له هه‌رێمه‌كانی ئاڤاشین، زاپ و مه‌تینا ده‌ستیان پێكرد، شكۆدارترین به‌رخودانی مێژووی كوردستان نیشاندرا.
گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان وێڕای ده‌رفه‌ت و توانای كه‌میش به ئیراده‌یه‌كی ئاپۆیی خۆڕاگرییان كرد و ئه‌و به‌رخودانی بۆ داهاتووی گه‌له‌كه‌مان یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه به تێگه‌یشتوویی له دژی داگیركه‌ران شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له‌ئێستاوه دوژمنیان له‌ناو بردووه. له ساڵی ٢٠٢١دا كه به‌رخودانی مێژوویی تێدا روویدا، له تونێله‌كانی شه‌ڕی وه‌رخه‌لێدا گه‌وره‌ترین گورزه‌كان له دوژمن وه‌شێنران. له‌و تونێلانه‌ی شه‌ڕدا كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌موو ته‌كنیكه‌كانی به‌رده‌ستی خۆی به‌كارهێنا، كه‌وته به‌ر ئیراده‌ی پۆڵایینی گه‌ریلاكانی ئاپۆیی و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه. سه‌رباری هه‌موو هێرشه‌كانیش داگیركه‌ران نه‌یانتوانی ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن و به شێوه‌یه‌كی ناجوامێرانه چه‌كی كیمیاییان به‌كارهێنا. له ئه‌نجامدا له تونێله‌كانی شه‌ڕدا هاوڕێیانمان ژین‌دا، ئامارا و ئۆزگور شه‌هیدبوون. دواتریش هاوڕێیانمان جه‌لال و مه‌زڵوم كه به هانای هاوڕێیانیان له تونێله‌كانه‌وه چوون به‌هۆی كاریگه‌ری چه‌كی كیمیایی شه‌هید بوون. ئه‌و هاوڕێ به‌نرخانه‌مان به قاره‌مانێتی، به دڵسۆزی به هاوڕێیه‌تی و هه‌ڵوێستی پێداگرانه‌ی خۆیان له پێناو پاراستنی وڵاته‌كه‌یان، رێگه‌یان نه‌دا به سوپای توركی پاكتاوكه‌ر.ئێمه ئه‌و هاوڕێیانه‌مان به رێزه‌وه به‌بیر ده‌هێنینه‌وه و به‌ڵێن دوپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له تێكۆشانی خۆماندا خاوه‌نداری له یادی ئه‌وان ده‌كه‌ین.
زانیارییه‌كان له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڕێ شه‌هیدانه‌مان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: جه‌لال فه‌داكار
ناو و پاشناو: بێستون به‌كر
شوێنی له‌دایكبوون: سلێمانی
دایك- باوك: ئه‌مینه- حاجی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی ئه‌یلولی ٢٠٢١/ ئاڤاشین
ناسناو: ژین‌دا رۆناهی
ناو و پاشناو: هه‌ڤین حه‌سه‌ن
شوێنی له‌دایكبوون: عه‌فرین
دایك- باوك: ئه‌مینه- عه‌بدۆ
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی ئه‌یلولی ٢٠٢١/ ئاڤاشین
ناسناو: ئامارا چیا
ناو و پاشناو: زیلان محه‌مه‌د
شوێنی له‌دایكبوون: دربێسی
دایك- باوك: نادیه- محه‌مه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی ئه‌یلولی ٢٠٢١/ ئاڤاشین
ناسناو: ئۆزگور به‌دران
ناو و پاشناو: نه‌سیپ ئه‌كین
شوێنی له‌دایكبوون: سێرت
دایك- باوك: ئه‌رده‌م- ره‌سوڵ
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٣ی ئه‌یلولی ٢٠٢١/ ئاڤاشین
ناسناو: مه‌زڵوم باتمان
ناو و پاشناو: عومران كایا
شوێنی له‌دایكبوون: ئێلیح
دایك- باوك: گوڵجیهان- محه‌مه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی ئه‌یلولی ٢٠٢١/ ئاڤاشین
هاوڕێیانمان جه‌لال، ژین‌دا، ئامارا، ئۆزگور و مه‌زڵوم به شه‌ڕی مێژوویی له دژی داگیركه‌ران چوونه ناو مێژووی ئازادی گه‌له‌كه‌مان و میراتێكی گه‌وره‌ی به‌رخودانیان له پاش خۆیان به‌جێهێشت. له‌پێشه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هێژای ئه‌و هاوڕێیانه‌مان و هه‌روه‌ها ته‌واوی گه‌له وڵاتپارێزهكهی كوردستان ده‌كه‌ین".
هـ . ب