یەژاستار یادی ژیان هەردەمی بەرزڕاگرت
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار جەنگاوەری پاژک و فەرماندەی یەژاستار ژیان هەردەمی بە رێزەوە یادکردەوە و رایگەیاند: "بەو پەڕی رێزەوە بەژنی خۆمان بەرامبەر ژیان و بەرخودانی ئەو دادەنەوێنین".
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار جەنگاوەری پاژک و فەرماندەی یەژاستار ژیان هەردەمی بە رێزەوە یادکردەوە و رایگەیاند: "بەو پەڕی رێزەوە بەژنی خۆمان بەرامبەر ژیان و بەرخودانی ئەو دادەنەوێنین".
راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار بەمجۆرەیە:
"ژنە جەنگاوەری پێشەنگ، شۆڕشگێڕی هێژا و ژنە سەرهەڵدێری خەڵکی مێردین، یەک لە فەرماندەکانی یەژاستار هاوڕێ ژیان هەردەم ٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەو کاتەیدا لەسەر ئەرکەکەی بوو لە ئەنجامی هێرشێکی دوژمندا شەهیدبوو.هاوڕێ ژیان هەردەم یەک لە پێشەنگانی پارتی ژنانی ئازادی کوردستان پاژکە. لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە یادی هاوڕێمان بەرزڕادەگرین و لەبەردەم ژیان و بەرخودانی ئەودا بەڕێزەوە بەژنی خۆمان دادەنەوێنین. لە کەسایەتی هاوڕێ ژیاندا ئێمە هەموو شەهیدانی کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی، نەتەوەی دیموکراتیک بەبیردەهێنینەوە و بەڵێن دووبارەدەکەینەوە کە ئامانج و خەونەکانیان بەدیبهێنین. بە شەهیدبوونی هەر هاوڕێیەکمان، خواست و بڕیارداریمان بۆ سەرکەوتن گەورەتر دەبێت. با هەموو گەلەکەمان بزانن کە ئەمە لە هەموو کات زیاتر لە بونیادنانی ژیان و وڵاتێکی ئازاد کە ئامانجی شەهیدانی قارەمانمانبوو، نزیکین. هەربۆیەش لەو پێناوەدا زیاتر لە هەموو کات پەرە بە تێکۆشانمان دەدەین.
وەک هاوڕێیانی ئەو، سەرەتا سەرخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێمان ژیان هەردەم و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئێمە بەنرخی ئەو بکەینە پاڵنەری گەورەترکردنی تێکۆشانمان.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان ژیان هەردەم بەم جۆرەیە:
ناسناو: ژیان هەردەم
ناو و پاشناو: مروەت گوڵسەڤەر
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک- باوک: کامیلە- عەبدولقادر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٣/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا