'بە تێکۆشانی دیموکراتیکی گەل، قەیوم تێکبشکێنرێت'
هاوسەرۆکی بەدەپەی وان، جەمال دەمیر ئاماژەی بەوەدا سەپاندنی قەیوم ناحەقییەکی یاساییە و بۆ ئەمەش دەتوانرێت بە تێکۆشانی دیموکراتیکی گەل، قەیوم تێکبشکێنرێت.
هاوسەرۆکی بەدەپەی وان، جەمال دەمیر ئاماژەی بەوەدا سەپاندنی قەیوم ناحەقییەکی یاساییە و بۆ ئەمەش دەتوانرێت بە تێکۆشانی دیموکراتیکی گەل، قەیوم تێکبشکێنرێت.
هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییکەکان (بەدەپە)ی وان، جەمال دەمیر لە ڕێگەی ئاژانسەکەمانەوە لەسەر کاریگەری و نایاسایانەی سەپاندنی قەیوم قسەیکرد، دەمیر کە لەهەمان کاتدا پارێزەریشە جەختیکردەوە لەوەی لە ڕووی یاساییەوە قەیوم گورزوەشاندنە لە ئیرادەی گەل و ئامانجی لاوازکردنی دیموکراسی خۆجێیە.
دەمیر ئاشکرایکرد ئەم ڕێبازەی کە ڕێگە لەبەر دەستبەسەرکردندا دەکاتەوە لە کاتی 'باری نائاساییەوە'وە دەسەپێنرێت و بە ئاماژەدان بە یاسا بنەڕەتییەکانی تورکیا جەختیکردەوە لەوەی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە ماوەیەکی زۆرە ئەم وڵاتە وەک کۆمپانیاییەکی بنەماڵەیی بەکاردەهێنن و وتی: "لە دوای هەوڵی کودەتای ٢٠١٦ەوە پەرە بە تێگەشتنێکی نوێ درا. بە بەرنامەکانی باری نائاسایی، بڕیارنامەکان جێگەی ڕێسا ئاساییەکانی گرتەوە. بە بڕگەی ژمارە ٦٤٧ یاسای شارەوانییەکان بە بە ژمارە ٥٣٩٣ خاڵێکی نوێی لەسەر زیادکرا و بەم شێوەیە قەیوم خرایە پراکتیکەوە. بەم تێگەشتە، لێپرسینەوە بە پروپاگەندەی 'هاوکاریکردنی ڕێکخستن' کرایەوە و وەک پاساوێک نیشاندرا، سەرۆک شارەوانییەکان کە لە لایەن گەلەوە هەڵبژێراون لە کارەکەیان دوورەخرانەوە و پارێزگار یان جێگری پارێزگار لە دەخرانە جێگەکەیان."
'قەیوم هێرشە بۆسەر مافی هەڵبژاردنی گەل'
لە بەردەوامییدا دەمیر دەسنیشانیکرد کە دەوڵەت بە هیچ شێوەیەک بە گوێرەی یاسا بنەڕەتییاکان ناجوڵێتەوە و وتی: "سەپاندنی قەیوم لە دژی بنەمای بەڕێوەبەردنە خۆجێیەکانی خاڵی ١٢٧هەمینی دەستوری بنەڕەتییە. ئەم خاڵە جەخت لەوەدەکاتەوە کە بەڕێوەبردنە خۆجییەکان بە ئیرادەی گەل، بە هەڵبژرادن دیاری دەکرێن. سەپاندنی قەیوم دەستوەردانە لە مافی دەنگدان و هەڵبژاردنی گەل و زیانگەیاندنە بە دیموکراسی و هەڵبژاردن و ئیرادەی گەل. ناتوانرێت قەیوم بخرێتە جێگەی هەڵبژاردنی دیموکراتیک و جۆرە سەپاندنێکە کە ئیرادی ئازادی گەل لەبار دەبات."
'دەسەڵاتداری شارەوانییەکانی کردووە بە گۆڕەپانی تاڵانی'
لە کۆتاییدا دەمیر ڕایگەیاند، سەپاندنی قەیوم نەک بەتەنها ئاستەنکگردنی بەشدارییەکانی گەلە، بەڵکو هاوکات لە ناو تەواوی کۆمەڵگەدا دەبێتە ئەگەری دروستبوونی نائارامییەکی سیاسی و وتی: "بەڕێوەبەرییە خۆجییەکان بە ئیرادەی گەل دیاریکروان، یەكێکە لە پایە بنەڕەتییەکانی دیموکراسی. گەلی کورد ٢٥ساڵ زیاترە لە بەڕێوەبردنی خۆجێیدا خۆی بڕیار لەسەر خۆی دەدات، بەڵام دەسەڵات لە ڕێگەی سەپاندنی قەیومەوە ئەم ئیرادەیە پێشێل دەکات. شارەوانییەکان بوونە بە گۆڕەپانی تاڵانی و رانت و بەرتیلی لایەنگرانی دەسەڵاتداری، بەزۆرداری بڕیاری گەل گۆڕدراوە. سەپاندنی قەیوم بەشێکە لە یاسای کودەتایی و دەبێت گەل بە تێکۆشان دیموکراتیکەکانیەوە کۆتایی بەم زۆردارییە بهنێت."