‌‌هێلین ئومێد: پێویستە بە هیچ شێوەیەک بڕیارەکەی کۆنسەی ئەوروپا قبوڵ نەکەین

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد دەسنیشانیکرد پێویستە بە هیچ شێوەیەک بڕیارەکەی کۆنسەی ئەوروپا قبوڵ نەکرێت کە کاتی داوە بە تورکیا و وتی: "پێویستە لە هەموو گۆڕەپانێک تێکۆشانمان بگەیەنین بە بەرزترین ئاست."

هێلین ئومێد

 

 

ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هێلین ئومێد لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەردا هەڵسەنگاندی بۆ بڕیاری پێشێلکردنی کۆمیتەی کۆنسەی ئەوروپا پەیوەست بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.

هێلین ئومێد باسی لەوەکرد گەلی کوردی بە پێشەنگایەتی پەکەکە لە هەموو جێگەیەکدا ماوەی ٢٦ ساڵە لە نێو چالاکیدایە، لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی وەستاوەتەوە و وتی: "گەنجان هەرگیز ناوەستن و هەمیشەش بەوجۆرە دەبن. لەم دوایانەدا لە ئەوروپا ڕێپێوانی درێژ بە جۆشێكی زۆرەوە ئەنجامدرا. لە بەرامبەر پیلانگێڕی نێونەتەوەی بە توڕەیەکی زۆرەوە چالاکیەکانیان بەردەوام دەکەن.

تەڤگەرەکانی ژن، تەڤگەری ئازادی ژنی کوردستان بە هەمان شێوە ماوەی ٢٦ ساڵە لە نێو لێگەڕیندایە. لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا بە هەموو شێوەیەک ژنان لە چالاکیدایە. لە زیندان، لە چیا، لە شەقام، لە ئێستاشدا بە کامپینی 'تیشکەکانی خۆر' لە باکوری کورستان، لەسەر بنەمای خۆپاراستن لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەی و حەقیقەتی قڕکردنی ئیمراڵی خەبات دەکەن.

کۆمەڵگەی کوردی لە هەموو تەمەنەکانەوە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا ماوەی ٢٦ ساڵە لەناو بەرخۆداندایە.

هێلین ئومێد ئاماژەشی بەوەدا لەم دۆخەی ئێستادا ڕایەکی گشتی زۆر بەرفراوان ئافرێنراوە و وتی: "ڕای گشتی جیهانی ئافرێنراوە. ئەو  ژیانەی کە لە گوندێکی ڕحاوە دەستیپێکرد، لە ئێستادا گۆڕاوە بۆ حەقیقەتێکی بەرخۆدان لە ئاستی نێونەتەوەییدا. لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە حەقیقەتێکی لەم جۆرە هەیە. ٩٦ کەسایەتی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ هەڵوێستییان لە بەرامبەر دۆخی ڕێبەرایەتی پیشاندا."

'ئیدی کورد بە تەنها نیە، گەلێکی بێ پارێزەر نیە'

دەربارەی کوردان دەگوترا گەلێکی بێ پارێزەرە. لە هەموو لایەکی جیهانەوە ١٥٠٠ پارێزەر لە ئەوروپا لێدوان و ڕاگەیاندیان دا. حەقیقەتێکی لەم شێوەیە لە کوردستان و جیهاندا دروستبوو. ئیدی کەس ناتوانێت بە کوردان بڵێت گەلێکی بێ پارێزەرن. لەسەر بنەمای ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ، لە دژی سیستەمی قڕکەری ئیمراڵی ڕاستییەکی لەم جۆرەی پاراستن دەرکەوت. لەسەر بنەمای ڕێبەرایەتی چوارچێوەیەکی یاسای لەم جۆرە دروستکرا کە باس لە حەقیقەتی کوردستان دەکات، مافەکانی دەپارێزێت و دەکەوێتە نێو لێگەڕینی ئەوەوە.

دەربارەی کوردان دەوترا تەنهایە، بەڵام لە ئێستادا گەیشتووەتە ئەو ئاستەی لەگەڵ دۆستەکانیدا لەهەموو لایەکی جیهاندا تێدەکۆشێت.

ئامانجی پیلانگێڕی نێونەتەوەی بۆ لە ناوبردنی تەڤگەری ئازادی بوو، وە بە سیستەمی ئیمراڵی ڕێبەر ئاپۆ ڕابگرێت و کۆتای بە بەرخۆدانی کوردان بهێنێت. بەڵام بە پێچەوانەی ئەو ئامانجەوە گەلی کورد ماوەی ٢٦ ساڵە بەرخۆدانەکانی بە هێزترکرد و بەردەوامیشە."

هێلین ئومێد دەسنیشانیکرد پێویستە لەم ڕوانگەیەوە لە بڕیارەکەی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا بروانین و وتی: "گەر بەرخۆدانێکی بەشکۆی ئاوا نەبوایە، گەر گەلی کورد ئازادی ڕێبەر ئاپۆی بە ئازادی و بوونی خۆی نەزانیبایە و ڕای گشتی بەرفراوانی بۆ ئەم بابەتە نەئافراندایە، دەستخستنی ئەنجامێکی لەم شێوەیە نەکردنی بوو. گەر ناچاری ڕاگەیاندراوێکی ئاوا بوون ئەوا بە دڵنیاییەوە پێویستە پەیوەندی بەو هەوڵانەوە ببینرێت."

'چیتر ناتوانرێت درێژە بە سیستەمی ئیمراڵی بدرێت'

هێلین ئومێد باسی لە ڕاگەیاندراوی کەجەکە و کەژەکە پەیوەست بەم بابەتە کرد و وتی: "دەسنیشانکرا ئەم بڕیارە بەردەوامیدانە بە بێ یاسای لە دەوری سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی.

دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٤دا بڕیارێکی دا. ئاماژە بەوەدرا گەر مرۆڤێک تا کۆتایی تەمەنی لە زینداندا بێت و هیوای بەردانی نەمێنێت، ئەوا ئەمە لە دژی پەیمانی  مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە. ئەم بڕیارە پێش ١٠ ساڵ دەربارەی ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی دیکە کە لەگەڵ ڕێبەرمانن دراوە، هەروەها بۆ چەند هەڤاڵێکی دیکەش لە زینداندا وتراوە، ئەمە پێشێلکردنی ئەو پەیمانەیە. بۆیە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بەو بڕیارەوە گەیشتە ئەو دەرنجامەی کە بێ یاساییەکی لەم جۆرەیە هەیە. ئەوە راستییە، لەم دۆخەدا هیچ شتێک نەگۆڕاوە.

١٠ ساڵ بەسەر بڕیارەکەدا تێپەریکرد، جارێکی دیکە ماوەی یەک ساڵ کاتییان دایەوە بە دەوڵەتی تورک، ناڕازیبوونەکە لەم ڕوەوەیە. ئەم بڕیارە بڕیارێکی نوێ نیە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤دا ئەم ڕاگەیاندراوە لە لایەن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاوە دراوە. لە ئێستادا دەبینین بڕیارەکە بۆ ماوەی ساڵێک ڕاگیراوە و دەڵێت لە تشرینی  دووەمی ٢٠٢٥دا گەر لە بەڕێوەچوونی یاسایی تورکیادا گۆڕانکاری ڕوونەدات دەتوانرێت بڕیارەکە وەربگیرێت.

ڕاستیەک لە ئیمراڵیدا کە هەیە بوونی هێرشە، ئاشکرابووە و ئیدی ناتوانرێت بشاررێتەوە. دەزانرێت سیستەمی ئیمراڵی چۆن وەک ناوەندێکی شەڕکردن لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت. لەگەڵ ئەمەشدا دامەزراوەکانی ئەوروپا پشتیوانی لێدەکەن. هەر بۆیە هەم کەجەکە هەمیش کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕاگەیاندراوێکی لەم جۆرەیان دا. گوتیان دەستبەرداری ئەم بڕیارە ببن، بیگۆرن و هەڵویست پیشان بدەن. بەڵی وەک پەکەکە لە پشت ئەم ڕاگەیاندراوەیەن. بۆ ئەمەش بە دڵنیاییەوە پێویستە تێکۆشانی بەهیز بەڕێوەببرێت."

'بڕیارەکەی کۆنسەی ئەوروپا بڕیارێکی سیاسی و ئایدۆلۆژییە'

هێلین ئومێد ڕایگەیاند ئەو بڕیارەی دراوە بڕیارێکی سیاسی و ئایدۆلۆژییە، هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نیە، بۆیە پێویستە باش شیبکرێتەوە و هەڵوێستی توند لەبەرامبەریدا بەرێوەببرێت و بەم شێوەیە بەردەوام بوو لە قسەکانی: "ئێمە باش ئاگاداری ئەوەین، هێزە ڕۆژئاواییەکان، هێزی مۆدێرنیستی سەرمایەداری لە ناوەندی ئەوروپاوە جارێکی دیکە دەست بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگرن. لە بەرامبەر ئەمەدا، تێڕوانینی ئەو نیشانەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی دەکات، ئەو پارادایمەی کە ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی دەکات ئەوان ئەمە وەک مەترسییەکی گەورەی دەبینین. پێویستە گەلەکەمان و گەنجان زۆر باش لەمە تێبگەن و مێژوو بناسن. باش لەوە تێبگەن کە بۆچی یارییەکەی لەم شێوە لە دژی کورد بەڕیوەدەبرێت. هێزە نێونەتەوەییەکان لە بەرامبەر کورداندا سیاسەتی 'پەرتکە و زاڵبە' بەڕێوەدەبات. سەرەنجی سوریا بدەن ئەوەی بەم شێوەیە پارچە دەکرێت کوردانە. بەم شێوەیە تورکیا کۆنترۆڵ دەکەن، هەرەشە لە ئێران دەکەن، عێراق کۆنترۆڵ دەکەن، سوریا کۆنترۆڵ دەکەن. بۆیە دەیانەوێت لە نێو دۆخی جەنگی سێهەمی جیهانیدا کوردان لە لەم دۆخەدا بهێڵنەوە. ئەم بڕیارە بە دڵنیاییەوە پەیوەندی بەمەوە هەیە. بڕیارێکی سیاسی و ئایدۆلۆژییە و بۆ پاراستنی بەرژەوەندییانە. ڕێبەر ئاپۆ نوێنەرایەتی ئەڵتەرناتیڤی ژیانی پێکەوەی دەکات، هەر بۆیە نوێنەرایەتی چارەسەری نێونەتەوەی دەکات.

'پێویستە تێکۆشانمان بگەیەنین بە بەرزترین ئاستی تێکۆشان'

لەبەرامبەر ئەمەدا پێویستە چیبکەین؟ ئەوەی گرنگە ئەمەیە؛ پێویستە ئەو تێکۆشانەی تاوەکو ئێستا بەڕێوەمان بردووە، لە هەموو گۆرەپانەکاندا بگەینین بە بەرزترین ئاستی تێکۆشان. ماوەی ٢٦ ساڵە بە هەموو شێوەیەک لە تێکۆشانداین، هەرچەندە گۆڕانکارییەکان کەمە، بەڵام پێویستە کەس بەم جۆرە بیرنەکاتەوە. لەسەرەتادا ئاماژەم بەوەدا ئیدی کەس ناتوانێت نکۆڵی لە هەبوونی کوردان بکات. ئیدی دۆستی کوردان  بوونی هەیە. هەموان ناچارن گەلی کورد وەک هێزێکی ڕێکخراو ببینن، بە موخاتیبی ببینن. ڕەنگە بەشێوەیەکی فەرمی دانیپێدا نەنێن، بەڵام دەزانن لە هەموو جێگەیەک گەلی کورد بەرێکخستن بووە و بەگوێرەی ئەمە مامەڵە دەکەن. بۆیە پێویستە ڕێکخستن و ئاستی تێگەشتنی کوردان بەزرتربکەینەوە، چالاکی ئەنجام بدەین و بەم شێوەیە ئەنجام وەربگرین.

پێویستە گوشار لەسەر دامەزروەکانی ئەوروپا دروست بکەین و ئەو بڕیارە قبوڵ نەکەین. دادگایکردنی رێبەر ئاپۆ خۆی نمونەی پێشێلکاری یاساییە.

لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی لە ژنان، گەنجانی کوردستان، مرۆڤانی بەشکۆ، ڕای گشتی دیموکراتیک دەکەم لە بەرامبەر ئەم بڕیارە بوەستنەوە، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ خەبات بکەن. بەدڵنییایەوە سەردەکەوین."

'بە چالاکی ئافرێنەر جیهان بگۆڕین'

لە کۆتایی قسەکانیدا هێلین ئومێد ئەوەی بیرهێنایەوە پیلانگێڕی نێونەتەوەی  لە ٩ی کانوونی یەکەمدا دەپەڕێتەوە بۆ ٢٧ ساڵ و وتی: "دەمەوێت بە ژن، گەنجان، گەلان بڵێم کە پێویستە پەیوەندی لە نێوان ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادی خۆیاندا دابنێنین. لەسەر ئەم بنەمایە پەیوەست بەمەوە کام بڕیار بدرێت، ئێمە خاوەنی ئەو ئیرادەیەیین کە ئەو بڕیارە بگۆڕین، هیچ هێزێک گەورەتر نیە لە هێزی کۆمەڵگە، هەموو شتێک لە ناو کۆمەڵگەدا روودەدات.

کەسێک چەندە کۆمەڵگەی بێت ئەوەندە بەهێزە، ئەو کەسە دەتوانێت ببێت بە خاوەن هەبوون و ماناداری. بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەم؛ لەسەر بنەمای ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ هەوڵبدەن و لێی تێبگەن، بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی زیاتر و ئەنجامگیر بەڕێوەبەرن، بۆ ئەم مەبەستەش لێکترکۆببنەوە و بە چالاکی ئافرێنەر جیهان بگۆڕن."