هەپەگە: ٢٧٤٤ داگیرکەر سزادران، ١١ هەلیکۆپتەر خراونەتەخوارەوە

هەپەگە ئاماری شەڕی ٨ مانگی ئاشکرا کرد. گەریلاکان ٢٨٥٢ چالاکییان کردووە، ٢٧٤٤ داگیرکەر سزادراون. ١١ هەلیکۆپتەر خراونەتەخوارەوە، گورز لە ٨٠ هەلیکۆپتەر وەشێندراوە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٣١٥٢ جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس و شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا ئاماری شەڕی ٨ مانگی رابردووی لە نێوان ١٤ی نیسان بۆ ١٤ی کانونی یەکەم ئاشکرا کرد.

لە راگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە:

" لەبەرامبەر هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەردا کە لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ بۆ سەر باشوری کوردستان بە مەبەستی داگیرکردن دەستیپێکردووە، بەرخودانی مێژوویی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەشت مانگی پڕکردەوە. رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست کە بە لەناوبردنی راستی کوردی ئازاد و کوردستانی ئازاد دەیەوێت سیاسەتی قڕکردن سەربخات، لەبەردەم ئەو پلانە چەپەڵەیاندا بزوتنەوەی ئازادی کوردستان بە گەورەترین بەربەست دادەنێت. سوپای تورکی کۆلۆنیالیست کە بە پاڵپشتی بێکۆتایی تەکنەلۆژیایی ناتۆ و نۆکەران ویستیان لەماوەیەکی کورتدا ئامانجە چەپەڵەکانیان بەدەست بهێنن، لەبەرامبەر جەنگاوەرانی ئاپۆیی، کە هەر بستێک و بەردێکی کوردستانیان کردووەتە گۆڕەپانی بەرخودان، بە گیانبازی شەڕدەکەن روویان کردووەتە سەرکەوتن، جارێکیتر بێ ئەنجام مایەوە. سەرباری هەلومەرجی دژوار و دەرفەت و توانای کەم، گەریلاکانی ائزادی کوردستان بە ئیرادەیەکی پتەو لە سەنگەرەکانی شەڕدا تێدەکۆشن، لە رێگەی تیمە گەڕۆکەکانەوە هەمو دەرفەتێک بۆ چالاکی دەقۆزنەوە و گورزی قورس لە داگیرکەران دەوەشێنن. بەم جۆرە جارێکیتر بە تەواوی جیهانیان نیشاندا کە هێزی پاراستنی ئایندەی شکۆمەندی گەلەکەمانە و گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک کە بووەتە هیوای ئایندەی ئازادی گەلانی ژێردەستە نابەزێت.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ٣١٥٢ جار بە چەکی قەدەغە هێرشی ئەنجامداوە

سوپای تورکی داگیرکەر کە لەهەرێمەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لەبەرامبەر بەرخودانی گەریلادا گەیشتووەتە بنبەست، جارێکیتر پەنای بۆ رێگە و رێبازی شەڕی نائەخلاقی و نایاسایی برد و گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی بۆردومان کرد. سەرباری ئەوەی زۆر بە بەڵگە خرایەڕوو کە بە بەرچاوی جیهانەوە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات، سوپای تورکی داگیرکەر لەو بێدەنگیە کوشندەیەی بەرامبەر هێرشە قڕکارییەکان بۆ سەر گەلی کورد هێز وەردەگرێت و هێرشەکانی لە دژی مرۆڤایەتی زیاتر دەکات، بە شێوەی سیستماتیک درێژەیان پێدەدات. سوپای تورکی تاوانباری شەڕ لە ماویە ٨ مانگدا ٣١٥٢ جار بەو بۆمبانەی لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی قەدەغەن (بۆمبی فۆسفۆڕ، بۆمبی تەرمۆباریک، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی) و چەکی کیمیایی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکان و تونێلەکانی شەڕی هێزەکانمان، بەم جۆرە تاوانی شەڕ و دڕندەیی گەورەی ئەنجامدا. هێلی هاوکاری، خیانەت و نۆکەرایەتی لە کوردستان بە شێوەیەکی ئاشکرا پشتیوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکات، بۆ داگیرکردنی کوردستان رێگەی بۆکردەوە، هەوڵیدا لە زۆر گۆڕەپاندا گەریلا گەمارۆ بدات، لە پشتەوە خەنجەر لە بەرخودانی گەریلا دەدات کە بۆ پاراستنی کوردستان تێدەکۆشن و سەرباری بانگەوازی گەلەکەشمان ئەو هێڵە خراپەکارییەی درێژە پێدەدات. سەرەڕای ئەو هێرشە نامرۆڤانەیەش گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە گیانی فیدایی ئاپۆیی پتەو لە هەموو سەنگەرەکانی شەڕ درێژە بە بەرخودانێکی بێ پسانەوە دەدەن و نەبەزی ئیرادەی ئاپۆییان جارێکیتر بە بەرجستەیی نیشاندا.

گەریلا هەناسەی لە سوپای تورکی بڕیوە

گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە جێبەجێکردنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لەسەر هێڵی سەرکەوتن بە هەنگاوی بڕوابەخۆیانە رێدەکەن، تاکتیکی گەریلای سەردەمی نوێ پێکەوە بەکاردەهێنن، گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەوەشێنن، تونێلەکانی شەڕ و گۆڕەپانەکان بە شێوەی شارەزایانە بەکاردەهێنن و بەشێوای شەڕی تیمی پسپۆڕانە نیشانیاندا کە دەتوانن هەموو جۆرە هێرشێک شکست پێبهێنن. لە دژی داگیرکەری لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی هەڵۆکانی زاگرۆس و شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوردا هێزەکانمان بە بۆسەنانەوە، چوونە سەر، سابۆتاژ، نیشانشکینی، چەکی قورس، شەڕ، چالاکی گەریلایی هەماهەنگ و ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی وەڵامیان دایەوە. لەماوەی مانگی رابردوودا ٢٩٩ و لە هەشت مانگی رابردووی شەڕیشدا بە گشتی ٢٨٥٢ چالاکی گەریلایی ئەنجامدران. بەو چالاکییانە لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا هەناسە لە سوپای تورکی فاشیست بڕدرا. لە ماوەی هێرشە داگیرکەرییەکاندا ٢٧٤٤ داگیرکەر سزادراون، کە ١٢یان کۆنترا، ٢٠یشیان سەربازانی پلەداربوون و ٣٨٥ داگیرکەریش برینداربوون. لە ئەنجامی ئەو چالاکییە بەهێزانەی گەریلادا کە چ هاوین و چ زستانیش لە هەموو وەرزەکاندا بە ئیرادە و شارەزاییگەورەوە ئەنجامدران، سوپای تورکی فاشیست کە لە رووی ورە و ئیرادەوە سکستی هێناوە بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لە دۆخی چەقبەستوو و بنبەست رزگار بکات، وەزیری شەڕ خولوسی ئاکار کە ئەو شەڕە چەپەڵە بەڕێوەدەبات، زۆر جار هاتە سەر سنوور، هەوڵیدا شکستی خۆی بشارێتەوە، بەڵام نەیتوانی. سوپای تورکی فاشیست کە ژمارەی سەربازە کوژراوەکان و ناوەکانیان ئاشکرا ناکات، تەرمەکانی سەربازانی بە فڕۆکەی شەڕ، هەلیکۆپتەری هێرشبەر، کاتیوشا و هاوەن بۆردومان دەکات و دەیانسوتێنێت و لە ناو کیسەدا لە شاخەکان هەڵیاندەدا خوارەوە و هەوڵدەدات لەناویان ببات، لە رێگەی راگەیاندنی شەڕی تایبەت و بە هەواڵی سەرکەوتنی ساختەوە هەوڵ دەدات شکستی خۆی بشارێتەوە. سەرباری ئەوەی تەرمی ئەو سەربازانە لە ژێر دەستی گەریلادان ناسنامە و دیمەنەکانیان لەلایەن هێزەکانمانەوە بڵاوکراونەتەوە، سوپا و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە نەبینراو دایدەنێن و بۆ ئەوەی شەڕی چەپەڵی خۆیان سەربخەن، خاوەنداری لە سەربازانی خۆیان لە گۆڕەپانەکانی شەڕ ناکەن، بەم جۆرە دەریدەخات کە سەربازەکانی خۆیشیان هیچ بەهایەکیان بەلای ئەوانەوە نییە.

تێکۆشانی ئێمە کە لەگەڵ فەرماندەی نەمرمان عەگید (مەعسوم کۆرکماز) دەستیپێکرد و لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەڕێوەچووە، بە زیلان بووە گیانبازی، بە بێریتان لەبەردەم خۆبەدەستەوەدان و خیانەت بووە بەربەرست، لەگەڵ رەشید سەردار بووە دیوارێک لە دژی داگیرکەری. لەبەرامەبر هێرشی داگیرکەری هەر گەریلایەکمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخودان لەسەر هێڵی سەرکەوتنی فەرماندە عەگید رێدەکەن و بە سەدان زیلان و بێریتان، سارا و روکەنی نوێیان ئافراند. هاوڕێیانمان سەریان لەبەردەم زۆر و دژواریدا دانەنەواند، لەناو هەموو هەلومەرجێکی دژوار و بێ دەرفەتیدا شەڕیان کرد، بوونە نمونەی بژاردەی هێڵی گیانبازی و شوێنی خۆیان لە مێژووی تێکۆشانی گەلەکەماندا کردەوە.

سوپای تورکی داگیرکەر توانا تەکنەلۆژیاییەکانی هەمووی خستووەتەگەڕ، بە دەیان هەزار سەرباز، کۆنترا و چەتەوە بە سەدان جار هێرشی داگیرکەری کرد و هەموویان لەلایەن هێزە پرۆفیشناڵەکانمانەوە شکستیان پێهێنرا. لەو گۆڕەپانانەی کە داگیرکەران بانەگشەیان دەکرد تیادا باڵادەستن ژمارەیەکی زۆر چالاکی گەریلا ئەنجامدران. لەباکورەوە تا باشوری کوردستان هێزەکانمان لە هەر بستێکی خاکی کوردستان بە شێووەیەکی بێوچان درێژە بە بەرخودان دەدەن، گورزی قورس لە سوپای تورکی فاشیست دەوەشێنن. ئەو چالاکییانەی کە هێزەکانمان ئەنجامی دەدەن و راستی شەڕەکە لەلایەن گەریلا تی ڤییەوە تۆمار دەکرێت، بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە و ئەو راستیەی کە سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵ دەدات لە رێگەی میدیای شەڕی تایبەتەوە بیشارێتەوە، بە شێوەی روون و بەرچاو نیشانیدەدات.

گەریلاکانی ائزادی کوردستان کە لەبەرامبەر هێرشەکانی لەناوبردن و قڕکردن لەسەر گەلەکەمان بە شێوەیەکی گیانبازی شەڕ دەکن، نەریتی تێکۆشانی شەهیدانیان کردە بنەمایەکی بەرخودان و لە ماوەی ٨ مانگدا تێکۆشانێکی بێهاوتایان بەڕێوەبرد. لەم تێکۆشانەدا ١٩٩ هاوڕێمان تا دوا هەناسەیان شەڕیان کرد و شەهیدبوون. گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی ئاپۆیی بوونە رێبواری رێگەی شەهیدان، لەو رێگەیە لایان نەدا، رێبازی ژیان و تێکۆشانی ئاپۆییان بێ دوودڵی جێبەجێ کرد، جارێکیتر نیشانیاندا کە خاوەنی هێز و بڕیارداری سەرکەوتنن.

ئاماری شەڕی ٨ مانگ

ئاماری شەڕی ٨ مانگ لە نێوان ١٤ی نیسان و ١٤ی کانونی  یەکەم بەم جۆرەیە:

ئەو چالاکیانەی لەلایەن هێزەکانمانەوە ئەنجامدراون؛

-بەشێوازی بۆسەنانەوە، چوونەسەر، سابۆتاژ، نیشانشکێنی، چەکی قورس،شەڕ، چالاکی رێکخراو و هەماهەنگی گەریلا، هێزی پاراستنی ئاسمانی و ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی بە گشتی ٢٨٥٢ چالاکی ئەنجامدران.

ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانمان:

-٢٧٤٤ داگیرکەر سزادران، کە ١٢یان کۆنترا، ٢٠یان پلەدارن.

-٣٨٥ داگیرکەر برینداربوون.

ئەوەندەی کە هێزەکانمان دەستنیشانیان کردووە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە تایبەتی گۆڕەپانەکانی بەرخودان؛

-٣٨٩٧ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون.

-٥٤٣٣ جار بە هەلیکپتەری هێرشبەر بۆردومان کراون.

- ٣١٥٢ جار سەنگەر و تونێلەکانی شەڕ بەو بۆمبانەی لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی قەدەغەن وەک (بۆمبی فۆسفۆڕ، بۆمبی تەرمۆباریک، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی) و چەکی کیمیایی بۆردومان کراون.

ئەو چەک و کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیرا:

١٤ چەکی ئێم پی تی -٥٥

٤ دوربینی چەکی ئێم پی تی -٥٥

٤ چەکی ئەی کەی -٤٧

٣ چەکی جی -٣

٤چەکی بۆمبهاوێژ

٢ چەکی ئێم ١٦

٢ چەکی ئێچ کەی -٤١٦

چەکێکی بی کەی سی

چەکێکی رۆکێتهاوێژی ب-٦

چەکێکی ئێم پی تی – ٦٦

٤ دەمانچە

٤ فیشەکی بۆمبهاوێژ          

٨٤٨ فیشەکی ئێم -١٦ و بی کەی سی

١٨ نارنجۆک و ژمارەیەکی زۆر بۆمبهاوێژی دووکەڵ

٤ هێلەکی هێرش (پۆڵا)

٤ قەڵغانی پۆڵا

٣ رەخت

١٢ مەخزەن

٧ دوربینی شەو/رۆژ

٤ دوربینی تەرماڵ

٤ لەیزر

٢ ئامێری دەستنیشانکردنی لەیزر

کامێرایەکی تەرماڵ

دوربینێکی لەیزر

٤ سیستمی کامێرای حەراری

٤ کامێرا کە لەسەر سەر دەبەسترێن

سیستمێکی راداری گەڕۆک

٤٤ کیلۆگرام تەقەمەنی

٤ مین

ئامێرێکی تەقاندنەوەی مین

مین دۆزەرەوەیەک

٨ تەلەفونی دەستی

٤ بێتەل

پانێلێکی وزەی خۆر

کۆمپاس (ئامێری دۆزینەوەی ئاراستە)

٥ چەقۆ (قەمە)

٦ جانتای سەربازی

٢ کڵاوی سەربازی

٢ کاسکێت

٩ لایت

٢ ئامێری بارگاویکەری وزە یو پی ئێس

٤ سەرچاوەی وزەی

٢ شریت تی ئێن تی،  سی ٣

پارچەکانی سیستمی کامێرای حەراری

چەکێکی تایبەتی نیشانشکێنی

ئەو ئۆتۆمبێل و کەرستە سەربازیانەی لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناوبران:

٨ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی

٣ هەلیکۆپتەری هێرشبەر

٢ تانک

١٧ ئۆتۆمبێلی زرێپۆسی سەربازی

٤ ئۆتۆمبێلی حەفارە

٧٢ سیستمی کامێرای حەراری

٥٣ درۆن

٨ رادار

٥ کامێرای تەرماڵ

٢ تلیسکۆپ

٣ئامێری بڕینی سیگناڵ (ژاممەر)

٥ سێنسۆڕی گەڕۆک

٢ ئامێری گوێگرتن لە پەیوەندی دەنگی

وێنەهەڵگرێکی ئۆتۆماتیک

کۆنتینەرێک

١٣٧ سەنگەر

٤٢ جانتای سەربازی

کافتریایەک

سیستمێکی گواستەنوە کازی کیمیایی

جبەخانەیەک

٧ چەکی ئەی ٤

٢ چەکی بی کەی سی

٣٠٠ کیلۆگرام تەقەمەنی

١٢ داو و تەڵەی تەقاندنەوە

٢ سەنگەری ئەی ٤

داوی چەکی کیمیایی

٢ ئامێری هەوا

٢ بۆمبهاوێژ

چەکێکی ئەی تی -٤

قەڵغانێک

بلاجکتۆرێک

کۆگایەکی خۆراک

ئەو کەرستە سەربازیانەی هێزەکانمان گورزیان لێوەشاندوون:

٤٨ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی

٣٢ هەلیکۆپتەری هێرشبەر

١٩ سەنگەر

١٢ درۆن

٩ حەفارە

٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی زریپۆش

٣ خێمەی سەربازی

 کۆنتینەرێک

هـ . ب