هەپەگە: ٣ داگیرکەر سزادران، گورز لە ٢ هەلیکۆتەر وەشێندرا

لە چالاکیەکانی گەریلا لە مەتینا و خواکورک ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، گورز لە ٢ هەلیکۆپتەری هێرشبەر وەشێندرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکەرییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی خواکورک؛

٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٣:٠٠ و ١٤:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید هێمن بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٩ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٥٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی لۆلان بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا. لە چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران.

لە هەرێمی مەتینا؛

٩ی ئەیلول کاتژمێر ٢٣:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی بێشیلی و دەرگەلێ هێزەکانمان دەستوەردانیان بەرامبەر هەلیکۆپتەری داگیرکەران ئەنجامدا. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانمان  گورز لە هەلیکۆپتەرێکی هێرسبەر وەشێندرا و ناچاربوو گۆڕەپانەکە جێبهێڵێت.

١٠ی ئەیلول کاتژمێر ٠٠:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەری داگیرکەران هاتنە دەست. لە ئەنجامی ئەو دەستوەردانەی هێزەکانمان گورز بەر هەلیکۆپتەرێک کەوت و ناچار بوو گۆڕەپانەکە جێبهێڵێت.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە:

٩ی ئەیلول تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شآخی ئێف ئێم ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٠ی ئەیلول لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی مەسکەنێ یەک جار، هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٣ جار، بە گشتی ٤ جار ئەو ناوچانە بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

٩ی ئەیلول لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی شەهید شەریف، شاخی شەهید  و لۆلان ٥ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەری مەتینا، دەرگەلێ و بێشیلی ٨ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".