هەپەگە: ٣ داگیرکەر سزادران، گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی درا

لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە مەتینا و خواکورک، ٣ سەربازی داگیرکەری تورک سزا دران، گورز لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی درا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:

" لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

لە ٢١ی ئەیلول کاتژمێر١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک هێرش کرایە سەر داگیرکەران و داگیرکەرێک سزا درا.

لە ٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٥٥ داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمەکە نیشتەجێ بن، بە چەکی قورس کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.

لە ٢٢ی ئەیلول کاتژمێر ٠٠:٠٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس کرانە ئامانج و جموجوڵی داگیرکەران ڕاوەستا.

لە ٢٣ی ئەیلول کاتژمێر ١٩:٤٠ هێزەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی هەلیکۆپتەرێکی داگیرکەریان کردە ئامانج و لە میانی دەستوەردانەکەدا، هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی گورزی بەرکەوت و ناچار بوو لە ناوچەکە دوور بکەوێتەوە.

هەرێمی مەتینا:

- لە ٢٣ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٠٠ داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێ بە تاکتیکی نیشانشکێنی کرانە ئامانج و داگیرکەرێک سزا درا.

هەرێمی خواکورک:

لە ٢١ی ئەیلول کاتژمێر ٠٨:٢٧ داگیرکەران لە شاخی شەهید هێمن بە چەکی قورس کرانە ئامانج. ئەم چالاکییە لەلایەن هێزەکانی یەژا ستارەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

لە ٢٣ی ئەیلول لە شەهید دەلیلی هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانی بەرخۆدانی گۆڕەپانی شاخی جودی دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک؛

لە ٢١، ٢٢،و ٢٣ی ئەیلول لە هەرێمی قەندیلە گۆڕەپانی شاخی ڕۆژ جارێک، لە هەرێمی خواکورک کەندەکۆلا، لۆلان، شاخی مەسکەن، شاخی بەربزن، سنین ٩ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانی گارە، ئاڤ تەحلێ، چەمرۆبۆتکێ، زەنگلێ، زێڤکێ، شاخی کون، دەشتی کافیا، دێرەشێ ٨ جار، لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، بێشیلی ٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی بەهار ٤ جار؛ بەگشتی ٢٥ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆردومان کراون.

لە ٢١، ٢٢و ٢٣ی ئەیلول لە هەرێمی خواکورک، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی شەکیف، شەهید شەریف و لۆلان ١٢جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا ٥ جار، شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٢ جار؛ بە گشتی ١٩ جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ بۆردومان کراون."