هەپەگە: ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر لە زاپ سزادران
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ دا ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ دا ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ئەم زانیارییانەی لەسەر چالاکیەکانی هێزەکانی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکان بڵاوکردەوە:
"لە چوار چالاکیی تیمە گەڕۆکەکانمان لە هەرێمی زاپ ٣ داگیرکەر سزادران. سوپای تورکی داگیرکەر ١١ جار بە چەکی کیمیایی، ٢ جار بە فڕۆکەی جەنگی و دەیان جار بە تۆپ و تانک و هاوەن و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلایان بۆردومان کرد.
زانیاری ورد لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەمشێوەیەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
تیمە گەڕۆکەکانمان لە ١٤ی کانوونی دووەم و لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە سنووری ناوچەی شیلادزێی سەر ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەرانی نزیک گۆڕەپانی چەمچۆ دا. لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران.
تیمە گەڕۆکەکانمان ڕۆژی ١٤ی کانوونی دووەم و لە کاتژمێر ١٢:٠٠ دا لە ناوچەی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شیلادزێی سەر بە ئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەرانەیان دا، کە داریان دەبڕییەوە و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.
تیمە گەڕۆکەکانمان لە ١٤ی کانوونی دووەم و لە کاتژمێر ١٦:٣٠ لە نزیک گوندی سیدای سەر بە ناوچەی شیلادزێی سەر بەئامێدی بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا.
تیمە گەڕۆکەکانمان لە ١٤ی کانوونی دووەم و لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە ناوچەی شیلادزێی سەر بەئامێدی بە چەکی قورس لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکیان دا، کە هەوڵی دەدا هێز لە نزیک ناوچەی چەمچۆ دابەزێنێت. دوای ئەو لێدانە، هەلیکۆپتەرەکە بەبێ ئەوەی بتوانێت هێزەکانی لەو ناوچەیە دابەزێنێت، ناچار بوو لە ناوچەکە دوور بکەوێتەوە.
هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛
لە ١٤ی کانوونی دووەم لە نزیک ناوچەی چەمچۆ لە سنووری شیلادزێی سەر بە ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە بەیانییەوە تا ئێوارە ١١ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومارن کران.
هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر؛
لە ١٤ی کانوونی دووەم لە نزیک گوندی سیدا لە ناوچەی شیلادزێی سەر بەئامێدی، سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا ٢ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کران.
لە ١٤ی کانوونی دووەم ناوچەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و ناوچەی چەمچۆی سەر بە ناحیەی شیلادزێی سەر بەئامێدی دەیان جار بە تۆپ، تانک و چەکی قورس بۆردومانکران".
ژ.ت